06/07/2025 - 06:13 PM
27 بینراو

پڕۆسەی هاوسەرگیری و حەج کردن کامیان لەپێشترن؟

عبادات

بەڕێزێك ئەپرسێ: کاک دکتۆر من گەنجێکی (25) ساڵم زگوردم ژنم نەهێناوە، ئەو ساڵیش ناوم هاتۆتەوە بۆ فەریزەی حەج، لە هەمان کاتدا بە تەمای ژن هێنانم، ئەوەندەشم پارە نییە کە هەردووکیان جێبەجێ بکەم لە ڕووی شەرعیەوە، کامیان لە پێشترە بۆ حاڵی من خوای گەورە تەوفیقت پێ ببەخشێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:. ئێمە دەڵێین: ئەم پارەی ئەم بەڕێزە دایناوە ئێستا لە دوو ڕیانێکی سەختدایە، بیدا  بە ژن حەجی بۆ ناکرێت، بیدات بە حەج ژنی بۆ ناهێنرێت، دەمێنێتەوە سەر حاڵی تۆ، ئەم بابەتە حاڵی تۆ دیاری دەکات، ئەگەر کەسێکی زۆر حەزت لە ژنە وە لەوانەیە ئەگەر ژن نەهێنی و پارەکەت بدەی بە حەج پەنێك بدەیت ئەو کاتە دەڵێین کاکە بڕۆ بەو پارەیە ژن بێنە حەج واجبێکی موەسەع و بەرفراوانە دەتوانی ئەم ساڵ نا ساڵێکی تر، 10یتر، 20ی تر خوای گەورە توانای دا، ئیمکانیەتی دا مەرجەکانی حەج کردنت هەبوو ئەو کات حەج بکە، بەڵام ئێستا ئەگەر ژن نەهێنی وەکو عەرزم کردی تۆ لەوانەی تووشی کێشە بیت، ئەگەریش نا بە پارەکەی ترە تۆ کێشەت نییە لەوەی کە ژنت نەبێت، (25) ساڵە هێناوتە هیچ کێشەت نییە و مەسەلەن دەشزانی بەوەی کە خۆت پێ ڕادەگیرێت ئەگەر ژنت نەبێت چواری تریش، پێنجی تریش، مادام حەجەکە ئێستا هاتۆوەتە پێش وە حەجەکەت بۆ دەکرێت وە لەوانەی ئەم چانسە دووبارە نەبێتەوە جارێکی تر حەجەکە بکە. کەواتە من ناتوانم ئێستا بە تۆ بڵێم کامیان بکە، تۆ لەژێر ڕۆشنایی وەڵامەکەی مندا خۆت هەڵی بژێرە، وەکوو عەرزم کردی زۆر زۆر حەزت لە ژنە و پارەکەت کۆ کردۆتەوەو ئێستا بیدەی بە ژن ئەم لایەنە دەروونی و ئیمانی و جیسمانیەت کامڵ دەبێت وە بەشێک لە ئیمان وەکو پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (من رزقه اللهُ امرأةً صالحةً؛ فقد أعانه على شَطرِ دِينِه، فلْيَتَّقِ اللهَ في الشطرِ الباقي) دەفەرمووێت: (خوای گەورە ئەگەر ژنێکی ساڵحیدا بە کەسێك ئەوە نیوەی دینی پێ کامڵ کردووە، با لە نیوەکەی تریدا لە خوا بترسێت)، چۆن  حەج وەکوو بڵێی ڕووكنێكە لە ئەرکانی دین، ژن هێنانیش بەشێکە لە تەواوکارییەکانی دین، یەعنی ئینسان کە ژنی هێنا لە زۆر حەرام دەگەڕێتەوە. کەواتە وەکو عەرزم کردی بژاردەی خۆت بکە بزانە کامیان بۆ حاڵی تۆ گونجاوە. ئیبنو قودامە لە موغنیدا دەربارەی ئەم مەسەلەیە دەڵێت:(وإن احتاج إلى النكاح وخاف على نفسه العنت)، دەڵێت: (ئەگەر پێویستی بە ژن هێنان بوو وە دەترسا تووشی ناڕەحەتی بێت لە خۆگرتن بەرامبەر بە حەرامەکان)، دەفەرموێت: (قدمت الزواج على حج) دەفەرموێت: (ژن هێنانەکەی پێش حەج دەخات)(لأنه واجب عليه)، (چونکە ژنهێنانەکە لەم حاڵەتەی کە دەترسا تووشی حەرام بێت واجبە ژن بێنێت)، (ولا غنى به عنه )، (وە ناتوانێت بەبێ ژن بژیت بە حەڵاڵی) (فهو كنفقته)، دەڵێت: (ئەو کات ژن هێنانەکە وەکوو دابینکردنی خەرجی و پێداویستییەکانی ژیانی خۆیەتی)، (وان لم يخف)، (ئەگەر نەترسا لەوەی تووشی زینا و خراپە بێت) ( قدم الحج )، (ئەو کاتە حەجەکە پێش دەخات) (لأن النكاح تطوع فلا يقدم على الحج الواجب)، (چونکە ئەگەر نەترسێت لەوەی کە تووشی کێشە بێت و تووشی خراپە بێت، ئەو کاتە نیكاحەکە سوننەتە حەجەکە "واجبە"، حەجەكە كە واجبە موقەددەمە لەسەر نیکاحەکە، کە بۆ حاڵەتی تۆ تطوع). کەواتە وەکو عەرزم کردی، حەج فەڕزە، ئەگەر دەشزانی تووشی زینا دەبیت، تووشی خراپە دەبیت ئەگەر زەواجەکە نەکەی ئەو کاتە هەردووکیان دەبن بە واجبی شەرعی، واجبی شەرعیش کامیان موقەدەمە لەسەر کامیان ئەمەیان کە تۆ ئێستا دەترسی تووشی هەڵەبی موقەدەمان لەسەر ئەمەیان کە موەسەعە وە کاتەکەی فراوانە، یەعنی تۆ ئەگەر ژن نەهێنی لەوانەیە لە شەش مانگ لە ساڵی داهاتوودا پەنێك بدەیت، ئێ کارێکی خراپمان کرد، ئەو کاتە حەجەکەی کە کردووتە نەیتوانیوە ڕێگر بێت لەمە، بەڵام ئەگەر ئەمەیان بکەیت زەواجەکە بکەی لە پێشدا خۆت لە حەرامەکە بپارێزیت ئەم واجبە موەسەعە وەکو عەرزم کردی دەکرێت پاش ماوەیەکی تر بیکەیت، ئەمە بۆ بەڕێزت بۆ زۆر بەڕێزی تریش کە ئەم پرسیارە دەکەن "کە دەڵێن ئایا ئەگەر ئێمە پارەی بڕێک پارەمان هەبوو  بەشی حەج، جا جاری وایە حەج و حەجەکە بۆ خۆیەتی ژنەکە بۆ منداڵەکەیەتی، یەعنی کوڕێکی عازەبی هەیە و کابرا بڕێك پارەی هەیە،" دەڵێت مامۆستا ناوم هاتووە بۆ حەجی بچم حەج بکەم یان بیدم بە منداڵ بە ژن بۆ منداڵەکەم"، هەمان حوکم شمولی ئەمیش دەکات، چونکە ئیعفافی منداڵەکەشی واجبە بەوەی کە پێویست دەکات پارە بدات بە منداڵەکەی بۆ ئەوەی تووشی زینا و خراپە نەبێت، حەجەکەی تەئجیل بکات، چونکە حەجەکەی واجبی موەسەعە، ئەگەر خوانەخواستە مردیش پێ ڕانەگەیشت حەجەکە بكات ئەو کاتە دەکرێت ئەوانەی دوای خۆی حەجی بەدەلی بۆ بکەن و هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات. خوای گەورەش زاناترە

لینک