06/07/2025 - 06:04 PM
20 بینراو

ناسینەوەی بۆچوونی ڕاست لەسەر حوکمە شەرعییەکان

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: لەم سەردەمەی ئێستادا زۆر بیروڕای جیاواز دەبینین، لەسەر "حەرام و حەڵاڵی حوکمە شەرعیەکان"، ئایا چۆن جیایان بکەینەوە و بزانین کامە ڕاستە و کامە هەڵەیە؟ خۆ زۆر جار هەردوولا لەسەر ئایەت و فەرموودە بڕیار دەدەن، وە ئایا ئەو لایەنەی کە هەڵەیە بەو حوکمە لە دین دەردەچێت؟ خۆ ڕەنگە ئامانجیشی خزمەتی دین بێت، بەڵام هەڵەبێت لەو بابەتەدا.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە گوتومانە هیچ کەسێك بە فەتوای هەڵە، بەڵام بە مەرجێک لەسەر بنەمای شەرع فەتوای دابێت، ئەھلی فەتوادان بێت بەمە لە دین دەرناچێت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (الحاكم إذا اجتَهَد فأصاب فله أجرانِ، وإن اجتَهَد فأخطَأَ فله أجرٌ) دەفەرمووێت: (عالم، موجتەهید، حاکم و فەرمانڕەوا کە کاتی خۆی موجتەهیدەکان ئەوان بوون، دەفەرموێت: ئەگەر ئیجتیهادی کرد لە مەسەلەیەکدا پێکای کارێکی باشی کردووە، ئەگەر نەیپێکا ئەو کاتە یەک پاداشت وەردەگرێت، ئەگەر پێکای دوو پاداشت وەردەگرێت، بەڵام بە شەرتێک ئەمانە ئەهلی ئیجتیهاد بن)، ئەمانە کە ئیجتیهادن هەوڵی تەواو دەدەن، گەڕان تەواو دەکەن، بە دواداچوون بۆ دەلیل و بەڵگەکان دەکەن، دواتر بە پێی هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان دەڵێت ئەم ڕەئیە ڕاجحترە لەمە، یان هەندێکیان دەڵێن نا ئەم ڕەئیە ڕاجیحترە لەوە، هەردووکیان لە دیندا جێیان دەبێتەوە، وە هەردووکیان مەئجوورن، ئەوەی کە پێکاویەتی إن شاء الله دوو پاداشت وەردەگرێت، ئەوەی نەیپێکاوە پاداشتێک وەردەگرێت، ئەمە بۆ ئەهلی عیلم و ئەهلی ئیجتیهاد، ئەوانەی کە عەوامن ئەهلی ئیجتیهاد نین و پرسیار دەکەن، ئەهلی عەوام پرسیاری لە هەر کەسێک كرد کە ئەهلی عیلم و دین و تەقوا و وەرەع بوو کە جوابەکەی وەرگرت، بە گوێی بكات  ئەوە گوناهبار نابێت، چونکە عولەما موتەفیقن لەسەر ئەوەی کە (العامي لا مذهب له)، (موقەلید مەزهەبی نییە)، یەعنی موقەلید خۆی ڕەئی نییە، خۆی هەڵسەنگاندن و بۆچوون و لێکدانەوەی بۆ دین نییە، نایزانێت شارەزا نییە، کە دەڵێین عامی یان موقەلید مەبەستمان لە خوێندەوار نییە بەڕێزان، ئاگامان لەوە بێت، مەبەستمان لە عامی و موقەلید لە دیندا ئەو کەسانەن کە شارەزای زانستە شەرعیەکان نین، وە ناشتوانن شارەزا بن، ئێستا بەڕێزی وامان هەیە بۆ نموونە زێرەنگەرە، بەڕێزی وا هەیە بۆ نموونە کۆمپانیای هەیە، ئەوی تریان قەسابە، ئەویتریان سەوزە فرۆشە، ئەوی تر مامۆستایە، ئەوی تر لە بواری کشتوکاڵە، ئەندازیارە، ئەوی تر لە بواری شارستانی ئەندازیارە، ئەم بەڕێزانە لە علومی شەرعدا عەوام، ئێمە چەند شارەزاییمان هەیە لە بواری پسپۆڕیەكەی ئەوان ئەوانیش ئەوەندە شارەزاییان هەیە لە بواری پسپۆڕییەکەی ئێمە، کە پرسیار لە زانایەک دەکەن زاناکە فتوایەکیان بۆ دەدات ئەوان بە گوێی ئەو زانایە بکەن، بە مەرجێك زاناکە ئەهلی عیلم و دین و ئەهلی ڕەئی بێت لەم مەسەلەیەدا، ئەوان گوناهبار نابن بە گوێی ئەو زانایە بکەن، نە زاناکە گەر هەڵەیەشی کردبێت لە دین دەردەچێت، وە نە ئەوەی بە گوێی دەکات، ئەگەر زاناکە هەڵەشی پێ گوتبێت گوناهبار دەبێت یان بەوە لە دین دەردەچێت. لەبەر ئەوە دەڵێین نەخێر ئەم بابەتە پەیوەندی بە لە دین دەرچوونەوە نییە، ئەگەر وابێت ئەو کاتە ئێمە دەبێت دەستی ئەهلی ئیجتیهاد و ڕەئی بگرین کەس نەوێرێت وەڵامی خەڵک بداتەوە، لەبەر ئەوەی کابرا بترسێت بە فتوایەکی هەڵە لە دین دەرچێت شتی وامان نییە لە شەرعدا، ئەصحابی پێغەمبەر (ﷺ)، عولەما دوای ئەوان، عولەمایانی تری دوای ئەوان، هەموویان ڕەئیان داوە لە مەسائیلی دینیدا، کەسیش نەیگووتووە ئەمانە سەد لە سەد ڕەئیەکانیان پێکاویەتی، وە کەس نەیگوتووە ئەمانە مەعسووم بوون لە هەڵە، شتی وا نییە، ڕەئیان داوە پێکاویانە، ڕەئیان داوە نەیان پێکاوە، لە هەردوو بارەکەشدا عولەما بە گەورەیان داناون، دەست خۆشییان لێ کردوون لەوەی کە پێکاویانە بە گوێیان کردووین، لەوەی نەیان پێکاوە هەڵەکانیان ڕوون کردۆتەوە، دینی خوای پەروەردەگار ئەم جۆرە مرونەتەی تێدایە بەڕێزان، با زۆر لە خۆمانی بەرتەسک نەکەینەوە، دین لەسەر خۆمان و خەڵکیش قورس نەکەین. خوای گەورەش زاناترە

لینک