پێدانی دەرمانی بێهۆشی بەوخەڵکانەی نەخۆشی دەروونیان هەیه
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا شەرع قبووڵیەتی دەرمانی عەساب بدرێت بە کچێک کە سنووری شەرع ناپارێزێت و بە مەیلی خۆی لە ماڵ دەچێتە دەرێ دەست هەڵدێنێتەوە لە دایک و باوکی کە مانیعی چوونە دەرین و کچەکە زۆر پەرێشان و نائارامە، زۆریان بردۆتەتە لای پزیشک ئاخرین تەجویزی دکتۆرەکان دانی دەرمانی عەسابە کە بە خواردنی کچەکە گێژ و مەنگ دەبێت لە ماڵێ و دەکەوێ، دەمانوویست بزانین بۆ پاراستنی ئابڕوو شەرع ئیزن بەم کارە دەدا بە سوپاسەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئێمە دەڵێین ئەگەر بە پێی ڕاپۆرتی "پزیشکە دەروونییەکان و پزیشکی پسپۆڕ" لەم بوارەدا ئەم کچە ناتەواوە لە ڕووی دەروونییەوە وە ئەم کچە ناکرێت ڕێگەی بدرێت بەم دەروون شێواوی و ناتەواویەوە خۆی بژاردە بکات، بۆ ژیانی خۆی، ئەو کاتە دەڵێین بە کۆمەڵێک مەرج بەڵێ دروستە ئەم کچە ئەم جۆرە دەرمانانەی پێ بدرێت: یەکەم: لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکدا پێی بدرێت. دووەم: ئەم دەرمانانە بە شێوازێک نەیدرێتێ کە زیان لە تەندروستی بدات، یەعنی بە شێوازێک بیدرێتێ کە ئەم کچە لەوانەیە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان باری دەروونیەکەشی باش بێت ئەم دەرمانانە وایان لێ کردبێت کە باری جەستەییان داڕووخاندبێت، کە وایان لێکردبێت بە کەڵکی ژیان نەمابێت، لەبەر ئەوە لە قەدەر پێویستی، لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بە مەرجی ئەوەی موزاعەفاتی جانیبی زۆر زۆر نەبێت، ئێمە دەڵێین دروستە ئەم جۆرە دەرمانە هێورکەرەوانە، ئەم جۆرە دەرمانە کەمێک بێ هۆشکەرانە پێی بدرێت، وە ئەمە لەسەر قاعیدەی (ارتكاب أخف الضررين لإتقاء أشدهما)،يەعنی ئێستا ئێمە لە خۆشی نایدەین بەم کچە، ئێمە لە دوو ڕێیانێکداین چوونە دەرەوەی ئەم کچە مەترسی ئەوەی هەیە لەسەری ئابڕووی بچێت، مەترسی ئەوەی هەیە لەسەر ئەوەی کە شتێکی بەسەر بێت، کەرامەتی بشکێت، بکوژرێ، تەنانەت مەترسی هەموو ئەمانەی لە سەرە، مانەوەی لە ماڵەوە بە ئارامی لە ژێر کاریگەری ئەم دەرمانانەدا شەڕی کەمترە وەک لە چوونە دەرەوەی بەم دەروونە شێواوییە کە بەرژەوەندی خۆی نەزانێت و خەڵکێک ئیستیغلالی بکا، وە خەڵکێک ئابڕووی ببەن، وە دواتر ئێمە وەکوو بڵێی شتێکمان لەگەڵی بۆ نەکرێت غەیری ئەوە نەبێت کە بیخەینە سەر جادە، پارێزگاری لە مەسڵەحەتی ئەم کچە بکرێت لە ڕێی ئەم دەرمانانەوە وە هەوڵی چارەسەری بەردەوامیشی بۆ بدرێت بەڵکو خوای پەروەردگار شیفای بدات. خوای گەورەش زاناترە
لینک