05/07/2025 - 05:17 PM
31 بینراو

دەوام کردن لەبری هاوپیشەکانی خۆت لەبەرامبەر بڕێک پاره

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ:  ئێمە لە کەرتی تەندروستی کار دەکەین، زۆر جار کە هاوپیشەیەکمان ناتوانێت دەوامەکەی بکات یەکێکمان بۆی دەکەین بەرامبەر بڕێک پارە ئایە ئەمە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەمە دروستە لە سنوورێکی دیاری کراودا، و  بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام کەسێک هەر دەوام نەکات و بندیوار بێت و پیشەکەی بدات بە نیوەیی، ئەمە کارێکی "حەرامە" چونکە ئێمە گوتومانە بوونی ئەم کارمەندانە وە عەدەدی ئەم کارمەندانە، یەعنی دائیرەیەک کە لەم بەشەیە پێنج کارمەندی داناوە دەزانی ئەم پێنج کارمەندە کە بە شێوازی ئێشکگر، بە "تەناوب"ئیش دەکەن کارگەکە یان بۆ نموونە بەشی تاقیکەگە یان کۆمپانیاکە پێویستی بە پێنج کارمەند هەیە، لۆدی پێنج کارمەندەکە بکەوێتە سەر دوانیان کەفائەتی ئیشەکە کەم دەبێتەوە، یەعنی لێهاتوویی کارمەندەکان، ماندوو بوونی کارمەندەکان وا دەکات کە ئەمان ناتوانن وەکو پێویست  ئەرکەكانیان جێبەجێ بکەن، ماندوو دەبن، شەکەت دەبن، خەڵک بەڕێ دەکەن، تاقەتی جواب دانەوەی خەڵکیان نامێنێت. کەواتە بوونی ژمارەی کارمەند لەو شوێنانەدا یەکێکە لە ئامانجەکان، ئێمە ناتوانین بێین کارمەندەکان ڕێگە پێ بدەین بەوەی کە بێن بۆ خۆیان لە بەینی خۆیاندا مامەڵەیەک بکەن کە نیوەی کارمەندەکان بمێننەوە، بەڵام هەمووشیان مووچە وەربگرن، بەڵام ئەمە لە حاڵەتی پێویست و سنوورداردا دروستە، نەخۆش کەوتووە ئەو ڕۆژە ناتوانێت بێت، تەعزیەی هەیە و ناتوانێ بێت کارمەندەکە، ئیشێکی زەرووری بۆ هاتۆتە پێش و ناتوانێت بێت ئەمانە هیچ ئیشکالێکی شەرعیمان لەگەڵی نییە، بەڵام بکرێت بە سیفەتی دائیم، لە حاڵەتی پێویستی تێپەڕێت، لە حاڵەتی ناچاری تێپەڕێت نەخێر شەرعی نییە وە کارەکە حەرام دەبێت، وە دروست نییە، لەبەر ئەوە ئەو کارمەندە بەڕێزانە لە هەر کەرتێکدا دەوام دەکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم  خاڵە بکەن بە پێی پێویست هاوکاری یەکتر بکەن، لە حاڵەتی نا پێویستدا هەر بەڕێزێك مەفروزە لە کاتی خۆیدا لە شوێنی خۆیدا دەوامی خۆی بکات. خوای گەورەش زاناترە

لینک