جیاوازی نێوان دراوی گریمانەیی و دراوی ئاسایی
بەڕێزێك ئەپرسێ: لە زەمانی پێغەمبەر و ئەصحاب و دواتریش تا سەد ساڵ پێش ئێستا پارە هەر زێڕ و زیوو و کانزا بوو ئەم کاغەزە ئەمریکا دایهێناوە و دواتر دەوڵەتان شوێنی کەوتوون و لاساییان کردووەتەوە ئەگەر پارچەیەک یان تاڵی زێڕ لە پێکهاتە هەبێت لەم دراوانەدا چ فەرقی هەیە لەگەڵ دراوی ئەلکترۆنی؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام:بەڕێزان ئەم دوو بابەتە زۆر زۆر جیاوازن، ئەم برا بەڕێزە وادەزانێت مەسەلەی دراوی گریمانەیی لەگەڵ دراوی فیزیکی ئەمانەی کە ئێستا ھەن بوونی تاڵی ئاڵتون ئەم بابەتە پەیوەندی نییە بەوەوە، ئێمە گوتومانە لە سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ) جارێ زۆربەی شت هەر بە مقایض کڕدراوە، یەعنی شت بە گۆڕینەوە کراوە، گەنمیان داوە بە جۆ، خورمایان داوە بە گەنم، لەبەر ئەوەی ئاڵتون و زیوەکە کەم بوون، دواتر ئاڵتون و زیومان هەبووە دوای ئەوە پارە ھاتۆتە ئاراوە، ئاڵتون و زیوەکان لەبەر ئەوەی هەڵگرتنیان قورس بووە و نرخەکانیان بەرز بووە دراوی مەعدەنین یەعنی ئەم دراوە ئەمانە خۆیان وەکوو دراو نەماون بە دیلێک دروست بووە بۆ هاوتاکردنەوەی ئەمانە کە بە دیلی کاغەز بووە، دواتر بە دیلی کاغەز فەترەیەکی پێ چووە ئینجا بە دیلی کاغەز ئێستا وردە وردە ئاسانکاری تێدا دروست دەبێت، چەکی بانقی دروست بووە، کۆمپیالە دروست بووە، ڤیزا کارت دروست بووە، ماستەر كارت دروست بووە، ئێستا قۆناغێکی تر لەوانەیە بڕۆین بۆ دراوی گریمانی، بەڵام گرفتی دراوی گریمانی لە ئێستادا حەتتا بەم دراوەی ترامپیشەوە بەڕێزان، بە بتکۆینیشەوە، بە هەموو ئەو دراوانەی تر کە هەن گرفتی ئەم دراوانە ئەوەیە کە دەوڵەتێک دەریان ناکات، ئەو دراوی ترامپش دەری کردووە ئەو دراوە هی ترامپ خۆیەتی، هی وەزارەتی خیزانی ئەمریکی نییە یەعنی بۆ نموونە، وەزارەتی دارایی ئەمریکا نییە، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا نییە، ئەمریکا وەکوو دەوڵەت، وەکو موئەسەساتی دارایی سەپۆرتی ئەم دراوە ناکات، شەخسێک کە سەرۆك کۆمارە و کابرایەکە بۆ خۆی ملیاردێرە ئەم دراوەی دەرکردووە، ئێمە دەڵێین هەر کاتێک دەوڵەتێک بۆ خۆی دراوێکی گریمانەیی دەرکرد وە بانقی مەرکەزی ئەم وڵاتە، وە موحافزی بانقی مەرکەزی ئەم وڵاتە ئیمزای لەسەر ئەم دراوە کرد. وە وەکوو دراوی فەرمی دەوڵەت ئەم دراوەی ناساند دەڵێین ئەو کات دراوەکە گریمانەییش بێت،ئاسایە مامەڵەی پێوە بکرێت، لە ئیستادا دراوێكمان لەم شێوازە نییە، لەبەر ئەوەی ڕیسکی ئەم دراوانە زۆرن ناکرێت مامەڵە بەم دراوانەوە بکرێت، دواتر ئەم دراوانە بەڕێزان دراو وەکوو بڵێی مەزهەرێکی سیادی هەیە لە دەوڵەتدا، یەعنی چۆن ئێمە دەڵێین نابێت لە وڵاتێکدا هەر چوار پێنج کەس سەربکەن بەیەکدا و میلیشیایەک دروست بکەن و چەکدار بن و ئەمانە ناوی خۆیان بنێن هێزی بەرگریکار لەم وڵاتدا، دراویش وایە، ئەوە چۆن فەوزای ئەمنی و عەسکەری دروست دەکات ئەمەش فەوزای دارایی دروست دەکات، یەعنی دراو دەبێت دەوڵەت خاوەنداریەتی بکات، ناکرێت دە کۆمپانیای دەرکردنی دراو و دە کۆمپانیای سکە دروستکردنی دراومان هەبێت، ئێستا ئەگەر ئێمە ڕێگە بدەین بە دراوی گریمانەیی گرفتەکە ئەوەیە لەوانەیە لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار جۆر دراوی گریمانەیمان هەیە، وە ڕێژەکەش بەرەو زیاتر دەڕوات، ئایا ئەمانە هەموو ڕێگە پێدراو بێت تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت لە وڵاتێکی وەك وعێراقدا کە ئێمە خومان حاڵی دراوەکەمان زۆر باش نییە، ئەگەر دراوی گریمانی ڕێگە پێبدرێت چ فەوزایەک دروست دەکەین؟ لەبەر ئەوە ئەم دراوانە لە ئێستادا نەبوون بە نرخ بۆ کاڵاکان، یەکێک لە مەرجەکانی دراو ئەوەیە کە نرخ بێت بۆ کاڵا، لەبەر ئەوە کێشەکە لەوە قوڵترە هەندێک برادەر تەسەوری دەکەن، ڕەواجی کۆمەڵێک لەم دراوانە، قازانجی کۆمەڵێک لەم دراوانە بەڵگەی شەرعی بوونیان نیە، یەعنی ئێستا ئێمە خەڵک دەڵێت "بتکۆینێک بۆچی بووە بە یانزە دەفتەر دۆلار؟ بۆچی مەسەلەن فڵان دراو لە ڕۆژێکدا بووە بە نەوەت دۆلار ئەوەی کە ترامپ دەری کردووە؟"، ئێمە دەڵێین بەڕێزان ئەم هەڵاوسانە لە نرخی دراوەکەدا کە دروست دەبێت، ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دراوە ئەمە پەیوەندی نییە بە شەرعی بوون یان نا شەرعی بوونیەوە، چونکە ئەسڵەن گرانبوونی بەهای بتکۆین لە ناشەرعی بوونەکەیدایە، چونکە ئەم دراوە کێ مامەڵەی پێ دەکات؟ ھاکارزەکان مامەڵەی پێوە دەکەن، ئەوانەی کە بازرگانی تلیاک و ماددەی هۆشبەر مامەڵەی پێوە دەکەن، شەبەکاتی تیرۆر مامەڵەی پێوە دەکات، بازرگانی کردن بە چەک مامەڵەی پێوە دەکەن، بازرگانی کردن بە مرۆڤ مامەڵەی پێوە دەکەن، لەگەڵ ئەو دەزگا و دەوڵەتانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان گەمارۆی ئابوورییان لە سەرە بە ئێرانیشەوە، ئەم دراوە کە ناکرێت وەکو بڵێیت حاڵەتی ئیعلان و لەبەر چاوی یاسادا مامەڵەی پێوە بکرێت لە دار کوێپدا مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی ئەم دراوە نهێنی گرانبوونەکەی ئەمەیە کە ئەم دراوە هەرچی قاچاغچیەکانە مامەڵەی پێوە دەکەن، هەرچی ئەو شوێنانەن کە لە ڕووی یاساییەوە ناتوانن مامەڵە بە دراوەوە بکەن مامەڵە بە دراوی گریمانی و بتکۆینەوە دەکەن، چونکە بتکۆین جیهەی موڕسیل و موستەقبەلی دیار نییە، کەس ناتوانێت بزانێت وە کۆنترۆڵی ئەمە بکات ئەم دراوە حەرەکە داراییەکەی چۆنە، کێ دەینێرێت بۆ کوێ؟ لە کوێوە سەرچاوەکەی دێت؟ کەس ناتوانێت تەحکومی پێوە بکات. کەواتە نهێنی گران بوونی بتکۆین ئەوە نییە کە ئەم دراوە دراوێکی زۆر زۆر بە قووەتە، هی ئەوەیە ئەم دراوە پردێکی تێپەڕکردنی دارایی باندە قاچاخچی و مافیاکانن، لە بەر ئەوە تا بێت دراوەکە نرخەکەی گرانتر دەبێت، چونکە تاکە دراوە کە دەتوانین لە دەرەوەی یاسا مامەڵەی پێوە بکەین. بۆیە ئەم تەنزیرەی ئەم برایە کردوویەتی لە پرسیارەکەیدا تەنزیرێکی هەڵەیە.
لینک