چنینی وێنەی ئاژەڵ لەسەر بەتانی و خوری
بەڕێزێك دەپرسێت مامۆستا من ئیشی چنینی بەتانی ماڵان دەکەم، دەمەوێت لەسەر بەتانییەکان سەری ئاژەڵ بچنم بۆ جوانکاری، ئایا جائیزە یان دەچێتە ژێر حوکمی ڕەسم کردن؟ ئەگەر دەموچاوی ئاژەڵەکە دروست نەکەم تەنها شێوەی سەری دروست بکەم، حوکمی ئەوەیان چۆنە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئێمە دەڵێین بەڕێزان ئەم بابەتی کە ڕەسمکردنە (پێشتریش من وەڵامم داوەتەوە) خیلافێکی زۆری لەسەرە تا دەتوانی ئەگەر تۆ وێنەی ڕووەک یان وێنەی سروشت دروست بکەیت ئەمە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە و گرفتمان بۆ دروست ناکات، ئەگەر هەر ئاژەڵ و زیندەوەر دروست دەکەیت، هەوڵ بدە بە شێوازێکی تەواو دروستی نەکەیت، وەکوو خۆت دەڵێی یەعنی سەری ئاژەڵەکە تا ئێرەشی دروست بکەیت تا ناو قەدی دروست بکەیت کێشەی نییە، مرۆڤ بێت، ئاژەڵ بێت، باڵندە بێت، یەعنی هەر چییەک بێت لەو شتانەی کە تۆ دەتەوێت دروستی دەکەیت گرنگ ئەوەیە بەشێکی بکە کە بەو بەشە بە تەنها نەتوانێ بژیێت، بۆ ئەوەی لەو خیلافە دەرچین، بۆ ئەوەی ئەم ئیحتیاتە وەرگرین. کەواتە دەڵێین نەخێر ئیشکالێکی تێدا نییە، دروستکردنی سەری ئاژەڵەکە لەناو بەتانی یان لەناو شتێک کە بەکار بێت ئاساییە و کێشە دروست ناکات. خوای گەورەش زاناترە
لینک