ڕێکەوتن لەسەر نەبوونی مارەیی و ناوبردنی لە کاتی گرێبەستدا
به‌ڕێزێك پرسیاری كردووە، ده‌ڵێت: من هاوسه‌رگیریم كردوه‌و ئێستا ده‌زگیران دارین٫ پێش ماره‌كردنه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌مدا بڕیارمان ئه‌وه بوو كه (10) مسقاڵ ئاڵتون بنوسرێت، لای مامۆستاكه، به‌ڵام ئه‌و پێم نه‌كا، ئه‌و گوتوێتی ئاڵتون ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی كه مامۆستا ماره‌ی كردوین، گوتوێتی (10)مسقاڵ حازری, به‌ڵام نیه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوه پێم بكات، له‌سه‌ره‌تاوه ئایه به‌و شێوه‌یه جائیزه؟ كه‌من بۆی نه‌كه‌م، به‌ڵام نوسراویشه یان ده‌بێت بۆی بكه‌م و بیفرۆشمه‌وه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان بابه‌تی ماره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ره‌زامه‌ندی سه‌ر لایه‌نه‌كانی گرێبه‌سته‌كه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م خاتونه به‌ڕێزه له‌گه‌ڵ ئه‌م برایه وارێكه‌وتون كه ماره‌یی ناوێ و وه ماره‌یی پێ نه‌كات، ئه‌وه‌ی كه نوسیویانه ته‌نها شتێكی ره‌مزی بێ بۆ به‌رێكردنی لایه‌نه یاساییه‌كه‌ی، بابه‌ته‌كه بێ ئه‌مه هیچ گرفتی نیه،ئه‌م خاتونه به‌ڕێزه هیچ ماره‌ییه‌كی لای ئه‌م پیاوه نیه، وه مادام خۆی دوای گرێبه‌سته‌كه‌ش ڕازی بوه به‌وه‌ی كه گه‌ردنی ئازا كات، وه‌نایه‌وێ ئێستا ناتوانێ داوای ماره‌یی بكات، به‌ڵام به‌یانی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست بێت، مادام له عه‌قده‌كه‌دا نوسراوه، ده‌توانن داوای بكه‌ن، واتا ماره‌یی له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه نیه، وه ئه‌م برا به‌ڕێزه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌گه‌ر ماره‌یی بۆ نه‌كات، گوناحبار نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خوشكه خۆی رازی بووە به‌مه، به‌ڵام له‌ڕووی قه‌زائیه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یانی گرفتێكیان بۆ دروست بێت ده‌بێت، ئه‌و ئافره‌ته ئه‌م برایه ده‌بێت، ئه‌وه‌نده بزانێت، ئه‌و ئافره‌ته ده‌توانێت، داوای ئه‌وه بكات كه‌له عه‌قده‌كه نوسراوه، به‌ڵام حه‌رامیشه داوای بكات، چونكه خۆی رازی بووه به‌وه‌ی به‌بێ ماره‌یی زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه ئه‌سڵ وایه کە عه‌قدی زه‌واج ده‌كرێت به‌بێ ماره‌یی بكرێ ده‌ڵێین: به‌ڵێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوی ماره‌یی ناویش نه‌برا، له گرێبه‌سته‌كه‌دا زانایان ده‌فه‌رمون: له‌ناو گرێبه‌سته‌كه‌دا (مهر المثل)دادەنرێت، وه‌كو شه‌رع خۆی دای ده‌نێ ماره‌یی هاوشێوه‌ی ئه‌م ئافره‌ته داده‌نرێت، دوای گرێبه‌سته‌كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه هه‌ر سوربوو كه ماره‌یی ناوێ، وه گه‌ردنی پیاوه‌كه‌ی ئازا كرد، ئه‌وكاته هیچ نابا له‌به‌ر ئه‌وه ته‌كلیفی ماره‌یی واتا شێوازی سروشتی ماره‌یی له‌روی شه‌رع و قانونه‌وه ئه‌وه‌یەو ده‌ڵێت:ماره‌یی به‌ر له گرێبه‌ست هه‌قی شه‌رعه، واتا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه بشڵێ نامه‌وێ له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا شه‌رع ماره‌یی هاوشێوه‌ی ئافره‌تێكی خۆی بۆی دادەنێت، دوای گرێبه‌سته‌كه ئه‌گه‌ر گوتی نامه‌وێ یا نه‌یویست ئه‌وكاته هه‌قی ئافره‌ته‌كه خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر گه‌ردنی پیاوه‌كه‌ی ئازاد كرد ماره‌یی ناكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی تریشدا ئافره‌تان ماره‌ییه‌كانیان چه‌ند بێ لای پیاوه‌كانیان له‌دوای گرێبه‌سته‌كه، كه‌گوتیان گه‌ردنت ئازابێت، گه‌ردنی پیاوه‌كه ئازا ده‌بێت، وه ماره‌ییه‌كه سقوت ده‌كات، له‌پێش گرێبه‌سته‌كه ئه‌گه‌ر گه‌ردنیان ئازا كه‌ن و بڵێن نامانه‌وێ ئه‌مه راسته ته‌سه‌روفاتێكی شه‌رعیه ، به‌ڵام دوای گرێبه‌سته‌كه ده‌بێ ئه‌م مه‌وقیفه به‌رده‌وام بێت، وه ئافره‌ته‌كه دوای گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان شت به پیاوه‌كه‌ی بڵێته‌وه، كه نامه‌وێ ئه‌گینا وه‌كو عه‌رزم كردن به‌لای هه‌ندێك له مه‌زاهیبه‌وه ماره‌یی روكنه، وه‌به‌لای هه‌ندێك مه‌زاهیبه‌وه شه‌رته ده‌ڵێ ناكرێت، ماره‌یی به‌بێ عه‌قدی زه‌واج، به‌بێ ماره‌یی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ماره‌ییه‌ك دیاری ده‌كرێت، كه پێی ده‌گوترێ ماره‌یی هاوشێوه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له‌عه‌قده‌كه‌دا ئه‌گه‌ر دوای عه‌قده‌كه به ده‌قه‌یه‌ك دوو ده‌قه ئافره‌ته‌كه گوتی نامه‌وێ ئه‌وكاته گه‌ردنی پیاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئازا دەكا وه‌ماره‌یی وه‌رناگرێت. خوای گەورەش زاناترە
لینک