بڵاوکردنەوەی زانستی خولە تایبەتەکان.
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌كۆرسێك به‌ژدار بین بۆنمونه خوێندنه‌وه‌ی خێرا به‌زمانی عه‌ره‌بی یا ئینگلیزی٫ دواتر زانیاریه‌كانی كۆرسه‌كه كۆ بكه‌یته‌وه‌٫ وه بیكه‌ی به كوردی به‌پاره بیڵێیته‌وه‌٫ ده‌ڵێت یه‌كێ له‌و كۆرسانه‌ی كه ئێمه وه‌رمان گرتوه وه پاره‌مان داوه له‌سه‌ری دوای چه‌ند رۆژێک ئێمه نابێ زانیاریه‌كان بڵاو كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه دامان ناوه ئه‌م زانیاریانه ئایه به‌شكێك له‌و فكره‌و زانیاریانه بڵاو بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ زانیاری تر تێكه‌ڵ بكرێ دروسته چونكه ئه‌و كه‌سه دوات عه‌قد مه‌رجی داناوه به‌زمانی عه‌ره‌بی بوه ئێمه كردومانه‌ته كوردی؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: هیچ كه‌سێ ناتوانێت دوای عه‌قد مه‌رجی زیاده دابنێ، به‌رێزان یانی ئێمه كاتێك گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ، هه‌ر مه‌رجێك دوای گرێبه‌سته‌كه دابنرێت، شه‌رعی نیه، ئیلا به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن نه‌بێ، ئه‌م به‌رێزانه چون كۆرسه‌كه‌یان خوێندوه، دواتر ئه‌و ئه‌و مه‌رجه‌ی زیاد كردوه، به‌وه‌ی كه مه‌رجی هه‌یه ئه‌م بابه‌ته بڵاو نه‌كرێته‌وه، جارێ ، ئایه ئه‌م مه‌رجه تا چه‌ند شه‌رعیه به‌رێزان ئینسان تۆ ئه‌مه بابی عیلمه، ئه‌و به‌و زمانه بڵاوی نه‌كردۆته‌وه، هاتوه گۆریویه‌تیه سه‌ر زمانێكی تر احتكار كردنی ئه‌م عیلمه به‌و شێوازه‌ی كه ئه‌م برا به‌رێزه باسی دەكات، شه‌رعی نیه، یانی ئێمه بێین بڵێن كه‌سێك ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كی دا به‌كۆمه‌ڵێک كه‌س بڵێ: ئێوه بۆتان نیه‌٫ بڵاوی كه‌نه‌وه‌٫ ئه‌مان به‌پاره هاتون خوێندویانه‌٫ وه‌رگرتنی زانیاریه‌كه به پاره‌٫ یانی مافی فێربون ئه‌مان پاره‌یان داوه‌٫ به‌شێك له‌و مافه‌ش كه پێیان ده‌درێ، ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان ئه‌م زانیاریه بۆخۆیان سودی لێ ببینین، وه بڵاویشی بكه‌نه‌وه، مه‌رج دانان به‌تایبه‌تی به‌وه‌ی له‌دوای گرێبه‌سته‌كه كه ئه‌وان ئه‌م مافه‌یان نیه، "مه‌رجێكی ناشه‌رعیه" وه‌مه‌رجێكه ده‌كرێت كه ئه‌وان پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بن، یانی وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ برۆی له جامیعه‌یه‌كدا بخوێنی، به‌ڵام جامیعه‌كه بڵێ من به‌و شه‌رته فێرتده‌كه‌م، تۆ دواتر بۆت نیه موماره‌سه‌ی ئه‌م میهنه‌یه بكه‌ی، یا ئه‌م زانسته به خه‌ڵكی تر بڵێیته‌وه، شتی وا له‌دونیادا هه‌ر نیه، وه‌احتیكارێكی نامه‌شروعه، وه ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن پێویسته لێی په‌شیمان بن خوای گەورەش زاناترە
لینک