26/06/2025 - 01:18 PM
14 بینراو

شوومی خانوو یان هەندێک لە دروستکراوەکانی خوای گەورە.

گشتی

بەڕێزێك دەپرسێت: ئایە لەڕووی  شەرعەوە دروستە کەسێك بڵێ ئەم "خانووەم پێوە نایەت" یا بۆ نمونە لەوەتی "هاتوومەتە ئەم خانووە ئیسراحەتم نەکردووە" ئەگەر دروستە چارەسەر چیە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان  ئەم بابەتە ئینسان وەکو لایەنی (توکل)وەکو لایەنی دینداری٫ وەکو لایەنی ئیمان٫ دەبێت قەناعەتی بەوە هەبێت،  بەوەی کە جگە لە پەروەردگار خەیرو شەڕ لە دەستی هیچ کەسێکدا نیە، وە هیچ شتێکیش نابن بەهۆکار، ئەوە نەبێ کە خوای پەروەردگار دەیەوێت، بیکا بۆیە پێغەمبەری خوا ( ﷺ) کاتی خۆی شتێك هەبووە لە ناو عەرەبدا پێیان گوتراوە (الطیرە)یەعنی بۆ نموونە عەرەب ئەگەر بیان ویستایە  سەفەرێك بکەن، تەیرێکیان بەلای ڕاستا بفریایە، دەیان گوت ئەمە سەفەرەکە خێرەو باشە و دەیان کرد، ئەگەر تەیرەکە بەلای چەپیاندا بفڕیایە دەیان گوت ئەمە خراپە،  یا بۆ نمونە  بەدگوومان بون، لەهەندێك  مانگ وەکو مانگی (صفر) وەکو ئێستا ئەم بابەتانەمان هەیە بەد گومانین٫ لە خانوو بەد گومانین٫ لە سەیارە بەد گومانین٫ لە ژن بەد گومانین٫ دەڵێین: ئەمانە بوون بە مایەی  نەگبەتی٫ بوون بە مایەی شووم٫  پێغەمبەری خوا ( ﷺ)   بەڕێزان  ئەم بابەتانەی ڕەتکردۆتەوە هەتا قورئان ئەمانە بە عادات و بە نەریتی سەردەمی جاهیلی، وە بەئەهلی کوفر لە قەڵەم دەدا، یانی بۆ نمونە خوای پەروەردگار  لە قصەی ئەصحابی  یاسیندا دەفەرمووێت: ( قالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَ لَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذابٌ أَلِيمٌ )(قَالُوا طَائِرُكُم مَّعَكُمْ) باشە یەعنی خۆتان بوون بەمایەی شووم و نەگبەتی، بۆ خۆتان،  نەك ئێمە بوین بە شووم و نەگبەتی بۆ ئێوە،  یا قەومی فیرعەون بە موسایان  گوت: (قالوا طيرنا بك وبمن معك)دەیان گوت: (ئێوە بوون بە بەڵاو نەگبەتی و شوومی بۆ ئێمە)  پێغەمبەری خوا(ﷺ)دەفەرمووێت:(  لا عَدْوَى ولا طِيَرَة  )دەفەرمووێت:(نە  هیچ نەخۆشیەك لەڕووی بابی تەوەکولەوە دەگوازرێتەوە) کە دەڵێین: لەڕووی بابی تەوەکول٫ ڕاستە ئێمە دەڵێین:(اخذ بە اسباب واریدە) بۆ نمونە کەسێك کۆلێرایەتی٫ کەسێك بۆ نمونە ئەنفلۆزایەتی٫ کەسێك کۆڕۆنایەتی٫  واجبە خۆمانی لێ بپارێزین٫ بەڵام لە بابی عەقیدەدا دەبێت یەقینمان هەبێت، ئەگەر ویستی خوای گەورە وابێت، ئێمە تووشی ئەم نەخۆشیە بین،هەر دەبین وەکو خوا دەفەرمووێت:(وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ ۗ) وە ئەگەر ویستی خوا لەسەر ئەوە نەبێ کەئێمە توشبین،  ئێمە توش نابین،  بەڵام لەگەڵ ئەمەدا  بەڵێ ئینسان واجبە لەسەری، ئەوەی کەسەبەبە بۆ ئەوەی  خۆی لە نەخۆشی بپارێزێ، خۆی بپارێزێت هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ)  فەرموویەتی: ئەگەر تاعون، بەڵا٫ ئەگەر پەتا ڕوویکردە شارێك٫ ئێوە لەوێ بوون٫ لێی دەرمەچن٫ بۆ ؟بۆ ئەوەی بڵاو نەبێتەوە، وە دەفەرمووێ: ئەگەر لەوێ نەبوون٫ مەچنە ناوی بۆ؟ بۆ ئەوەی توشی نەبین، بەڵام لەڕووی بابی تەوەککولەو و عەقیدەوە، ئینسان پێویستە، پێی وابێت، هەرشتێك یانی بۆ نمونە ئەگەر ئێمە بەیانی تووشی ئەنفلۆنزا یا کۆڕۆنا بووین، نەڵێین:  لەفڵان کەسەوە گرتمان ٫ بڵێین ئەوە قەدەری خوایە (قدَّر الله، وما شاء فعل"،)ئیتر هۆکار هەرچی بوون،  (موسبیبی اسباب)کە پەروەردگار خۆیەتی٫ ئەگەر ئەو ویستی لەسەر نەبوایە ئەمە ڕووی نەدەدا، وە ئێمە تووشی ئەم نەخۆشیە نەدەبووین،   بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ)لە حەدیثەکەی تردا  دەفەرمووێت (   من ردته الطيرة عن حاجته فقد أشرك )دەفەرمووێت: هەرکەسێك ئەم عەقڵیەتەی سەردەمی نەفامی بیگێڕتەوە٫ لە کردنی کارێك واتە ئەگەر تەیرێکی بینی٫ بەلای ڕاستدا ڕۆیی، یان ئەگەر تەیرێکی بینی، بەلای چەپدا ڕۆیی، ئەگەر گوتی  ئەمە بەمەیان دەیکەم، بەمەیان نایکەم،  دەفەرمووێت: ئەمە شیرکی کردووە٫  هاوەڵی بۆ خوای پەروەردگار بڕیار داوە٫ صەحابەکان گوتیان ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) کەفارەتی ئەمە چیە؟  ئەگەر کابرا ئەمەی بەدەمدا هات، گوتی  بۆ نمونە من ئەوە ناکەم، پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) فەرمووی: (اللهمَّ لا طيرَ إلَّا طيرُكَ ، ولَا خيرَ إلَّا خيرُكَ ، ولَا إلهَ غيرُكَ) خوایە هیچ خەیرێك نیە٫ ئەوە نەبێ٫ کە تۆ هێناوتە  ئەوەنەبێ کەلەدەستی تۆدایە٫ وە هیچ خەراپەو شەڕێکیش نیە٫ ئەوە نەبێ کەلە دەسی  تۆدایه، (ولَا إلهَ غيرُكَ) هیچ پەروەردگار و پەرستراوێك بە حەق لەم گەردوونەدا بوونی نیە،  غەیری تۆ نەبێ) وە لە حەدیثێکی  کەیا پێغەمبەری خوا ( ﷺ )  دەفەرمووێت: (الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، -ثلاثًا ) دەفەرمووێت: ئەم جۆرە  عادەتە  ئەو شتە  بەدئومە، ئەوشتە بەدئومە یا بۆ نمونە خێری پێ وە نیە٫  یا پێ وقەدەمی  خێرنیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: ئەمانە هەمووی شیرکن، (ویوذهیب ذالك التوکل)  ئەوەی ئەمانە لە ناو ناخی ئینسانی ئیماندار دا دەر دەکات، وە ئەمانە ناهێڵێ،  لەلای ئینسانی ئیماندار پشت بەستنێکی ڕاستەقینە، بە خوای پەروەردگار، پاشان هەندێك لەم بابەتانە بەڕێزان،  حەدیثێك  بۆ نمونە لەم بارەیەوە دێننەوە هەندێ لەو کەسانەی ئەمە دەکەن٫ ئەوەنیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی( إنما الشؤم في ثلاثة: في الفرس، والمرأة، والدار) دەڵێ: پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرموویەتی دەکرێت، شوومی  لەماڵ، وە لە ئافرەت، وە    ئەسپ یا لە سەیارەی  ئینساندا دروست بێت،  ئەم حەدیثە بەڕێزان  جارێ  یەکەم پێویستمان بەوە هەیە اسنادەکەی، وە لەڕووی سیاقەوە، لەگەڵ کۆی حەدیثەکانی تردا بەراورد بکەین بزانین ئایە چۆن پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت:  (عدوی الطیرنی) وە دەشکرێت، ئەم سێ شتە مەصدەر، دەکرێت، سەرچاوە خراپە بن، دوو پیاو لە بەنی عامر دێنە لای خاتوو عائیشە  دەڵێن: خاتوو عائیشە٫ ئەبو هورەیرە ئەم حەدیثە دەگێڕێتەوە، کە دەفەرمووێ:(( إنما الشؤم في ثلاثة: في الفرس، والمرأة، والدار) ئەم سێ شتە دەکرێ شوم بن "ئافرەت   لەگەڵ سەیارەدا، ئەسپ لەگەڵ خانوو،"  ئەڵێ خاتوو عائیشە زۆر زۆری پێناخۆش بوو٫ ئەم قسەیەی کە ئەبو هورەیرە بەم شێوازە گێراویەتیەوە دەڵێت:پێغەمبەری خوا ( ﷺ)( قال ذالك  )فەرمووی پێغەمبەری خوا وای نەفەرمووە:( إنما   قال-إن أهل الجاهیلی کان یتطیرون ذالك )فەرمووی: خەڵك لەسەردەمی نەفامیدا ئەمانەی بەشووم دەزانی،  کەواتە ئەم حەدیثەی خاتوو عائیشە کە حەدیثێکی صەحیحە، ڕیوایەتی ئەبوهورەیرەمان بۆڕێك دەکاتەوە، بەوەی کە ئەم سێ شتە ئەهلی جاهیلین، دەیان گوت شوومن، پێغەمبەری خوا (ﷺ) باسی  نەریتەکەی ئەوان دەکات، نەك باسی ئەوە بکا کە لەحەقیقەتدا وابن، دواتر ئەو ئەحادیثانەش باس لەوە دەکەن، دەکرێت ئەم بابەتانە وابن، ئەمە بەپێی قەناعەتی خەڵك کە خەڵکێك ئەگەر پاشماوەیەك لە بیرو بۆچونی  نەفامی تێدامابێت، دەکرێت، ئەم قەناعەتەی بۆدروست بێ وەك ئەوەی ئێستا هەمانە ئێستا خەڵکێك هەیە دەڵێ: فڵان شتم پێوە نایە٫ یا  فڵان خانووم پێوە نایە٫ لەوەتی چوینە ئەم خانووە  زانایان دەفەرموون: ( هەرکەسێ ئەم قەناعەتەی بۆدروست بوو وە ئەم قەناعەتە سەرچاوەی وەکو عەڕزم کردی لاوازی ئیمان وپشت بەستنە بەخوای پەروەردگار بەڵام ئەگەر بۆی دروست بوو وە چۆن ئەڵێ جۆرێك لە حەساسیەتی بۆ پەیدا بوو دەڵێن: باش وایە خانووەکە چۆڵ کات، چونکە ئەصڵی خانوو بەردوو دارە زەرەرو قازانجی نیە، بەڵام زەرەرو قازانجەکە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە لەخانووەکەوە نەی گرتووە، لەوانەیە دراوسێیەکی حەسود  هەبێت، لەوانەیە کەسێك هەبێ لەگەڕەکەکەدا کە بۆ نمونە  چاوی وەکو پێویست نەبێت،ئەم بابەتانە لەوانەیە مصدەری شەڕەکە بن٫ یا بۆنمونە ئافرەتێکمان هەیە ئافرەتەکە خۆی وەکو ئافرەت سەرچاوەی شەڕنیە، بەڵام لەوانەیە ئەم ئافرەتە "بەزمان بەدیەکەی، بە بەدخویەکەی،" ژیان لەپیاو تێك بدا، وە ببێ بەسەرچاوەی شەڕ بۆ ئینسانەکە ئەگینا لە ئەصڵدا  ئەمانە بوونیان نیە  پێغەمبەری خوا ( ﷺ )قەت ئەمەی نەکردووە وەئەگەر کەسێکیش پێغەمبەری خوا ( ﷺ) زانیبی لەلایەنی دەروونیەوە بۆ خۆی ئەم  کێشەی هەیە پێغەمبەری خوا (ﷺ)  بۆئەوەی کێشە دەرونیەکەی حل کات، پێی فەرمووە  خانووەکەت بگۆرە،   جارێکیان پیاوێك دێتە خزمەتی پێغەمبەری خوا ( ﷺ )  گوتی ئەی  پێغەمبەری خوا ئێمە لە خانووێکا بووین خوای گەورە بەرەکەتی ڕشتبوو بەسەرماندا لەم خانووەدا دوای گواستمانەوە بۆ خانوێکی تر (قلت فیها أموالونا  وقلت فیها عددونا)ئێستا ماڵمان کەمی کردووە، وە خۆشمان کەممان کردووە پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) فەرمووی (ذروها )فەرمووی: "ئەگەر قەناعەتمان وایە هۆکارەکە خانووەکەیە  جێی بێڵن" خانووەکەتان بگۆڕن،  کەواتە وەکو عەرز م کردن ئێمە وەکو ئینسانی ئیماندار قەناعەتی تەواومان هەیە بەوەی کە خۆمان  تەوەککولمان هەیە، بەخوای پەروەردگار ئەوەی کەدێتە ڕێمان ئیرادەو ویستی پەروەردگار و ویستی پەروەردگاری لەسەر بووە ، ئەوەی نایەتە ڕێگەمان ویستی پەروەردگاری لەسەر نەبووە، ئەگەریش زانیمان شوێنێك یا بۆ نمونە سەیارەیەك بۆ نمونو ئافرەتێك، یا پیاوێك  پیاویش هەروایە لە ژیانماندایە لەوەتەی ئێمە تێکەڵیمان کردووە، خۆشیمان لە ژیانی خۆمان نەبینیوە، وە پێکا هەڵ ناکەین، دایمە کێشەمان هەیە، گرفت و ئاژاوەمان هەیە، ئاساییە ئینسان بیرلەوە بکاتەوە مادام قەناعەتی وایە ئاساییە بۆ ئەوەی کە ئەم کێشە دەرونیەی بۆ حل بێت، خانووەکەی یا سەیارەکەی، یا لەگەڵ خێزانەکەیشی جیابێتەوە بەڵام قەناعەتی تەواوی هەبێت،  بەوەی کە  خێرو شەڕ بەدەست خوای پەروەردگارە . خوای گەورەش زاناتره

لینک