26/06/2025 - 12:35 PM
14 بینراو

داهاتی پارەی جگەرە و نێرگەلە.

گشتی

بەڕێزێك دەپرسێت: دەڵێت: ئەگەر یەكێك ئیشی جگەرە بكات٫ وە پارەی سەرچاوەی داھاتەكەی جگەرە بێت٫ سەرچاوەی داھاتەكەی حەرام دەبێت؟ وە ئەگەر لە (خاریج) بێت بینێرێت بۆ كەسوكاری بیخۆن٫ "حەرامە" یان خانو بكڕێت ئەگەر بێت و ئەوكەسە خۆی خانوی ھەبێت و بچێت ئەو خانووە كە بە پارەی جگەرە كڕاوە ئەو خانووە نوێژ و ڕۆژوی تێدا كراوە ؟

وەڵام

وەڵام : ئێمە دەڵێین بەڕێزان باسی پارەی سەرچاوەی داھات دەكەین٫ "جگەرە حەرامە" پارەی "نێرگەلە حەرامە" "پارەی ڤایپ و ئەمانە ھەمووی حەرامە" بۆ؟ چونكە ئەمانە یەكەم سودیان نیە، دووەم: ئەمانە ھەر لە ڕووی تەندروستیەوە زیاتر لەوانەیە (20) سەڕەتان توشی مرۆڤ دەكەن` جگە لەوەی ئەمانە بەھەدەردانی داھاتە, "پیسبوونی ژینگەیە" گواستنەوەی نەخۆشیە, بۆ خەڵكی تر وە ئێمە كۆمەڵگەیەكی سەڕەتاناوی بە پارە دەكڕین, لەبەر ئەوە بە ھیچ شێوەیەك فرۆشتن و مامەڵە كردن و بازرگانی كردن بەم شتانەوە شەرعینین, وە ئەگەر كەسێك داھاتەكەی بە تەنھا ئەمە بێت, ئینسان ھەموو پارەیەكی "حەرامە" ئینسان نابێت لێی وەرگرێت, بەڵام ئەگەر سەرچاوەكە تێكەڵ بێت, بۆ نمونە پارەی جگەرەی ھەیە, بەڵام پارەی داھاتی حەڵاڵی تریشی ھەیە , ئەو كاتە ئەو كەسانەی تێكەڵی ئەو بەڕێزانەیان ھەیە, دەعوەتێكیان دەكات, یان خێزانەكەی كە نەفەقەیان لەسەریەتی منداڵەكانی كە پارەی لێوەردەگرن, ئەوكاتە ئەمان وا ئیعتیباردەكەن بەوەی كە لەو سەرچاوە داھاتەی كە "حەڵاڵە"ئەمان وەریدەگرن٫ نەك لە سەرچاوە حەرامەكە٫ ئەگەر ئەم بەڕێزە خانوش بكات٫ بە پارەی جگەرە٫ ئەوا ئێمە دەڵین نوێژ و ڕۆژوەكانی دروستە وەك ئەوە وایە نوێژو ڕۆژوی لە ئەرزێكی مەنسوبدا كردبێت، خوای گەورە نوێژ و ڕۆژوەكانی لێ قبوڵ دەكات، بەڵام ئەم شوێنە شوێنێكە بە پارەی حەرام كراوە، وە ئەسڵ وایە لە شوێنی پارەی حەرامدا عیبادەت نەكرێت، بەڵام ئەگەر بشكرێ ئەوكاتە دەڵێین نوێژ و ڕۆژوەكان حەڵاڵە، ناڵێین: "حەرامە" بۆیە بەڕێزان ئینسان سەرچاوەی داھاتیان با بە شوێن حەڵاڵدا بگەڕێن٫ ئەوا با حەڵاڵ بێت٫ بە شوێن حەرامدا نەگەڕێت٫ پارەی مەشڕوب بوو ھەر شتێكی تر كە زیان بە ژیانی مرۆڤ ژیانی كۆمەڵگا بگەیەنێت، ئێمە دەبێت دژیان بوەستینەوە، وە ھەمومان بەرەنگاری ببینەوە چونكە ئەگەر بڕۆی سەردانێكی خەستەخانەی ھیوا بكەین،  یا ئەو كەسانە ببینی كە دوا ڕۆژ توشی ئەو نەخۆشیانە دەبن، كە بەھۆی جگەرەوە توشی بوون ئەو كاتە ویژدانەن خۆت قبوڵ ناكەیت، ئەو قازانجە وەرگریت كە لەسەر بنەمای ژیان و مەرگی خەڵكی بێت، بۆیە ھەتا ئێستا مونەزەمەی صیحەتی عالەمی بۆ نمونە كاری كۆمپانیاكانی وەبەرھێنانی جگەرە، یان توتن، ئەكەن كە دەبێت لەسەر پاكەتەكە بنوسرێت، كە ئەمە ھۆكاری سەرەكی توشبون بە شێرپەنجە و سەڕەتان، ئەی باشە تۆ دەچی پارە دەدەی بە شتێك كە لێی نوسراوە یانی ئەمە ۆکوشتنە، باوەڕكەن بەڕێزان باوەڕتان ھەبێ ھەر كەسێك بە نەخۆشیەك كە لێكەوتەی جگەرە بێت، بمرێت ئەوا وەك ئەوە وایە كە خۆی كوشتبێت ، وە لە شەرعدا گوناھبارە، ھەر بەڕێزێكیش ئەمەی پێ فرۆشتبێت، وەك ئەوە وایە كوشتبێتی و دەستی ھەبێت لە كوشتنی ئەم كەسەدا،لەبەر ئەوە ئێمە ئینسان عیلم پێمان دەڵێت: شەرع پێمان دەڵێت، قانون پێمان دەڵێت: ژینگە پێمان دەڵێت: كە ئەمە زەھرە نابێ بخورێ نابێ بەكار بێت ئێمە ھەر دەچین ئەو زەھرە بەكار دەھێنین لەبەر ئەوە حەرامە و بە ھیچ شێوازێك دروست نیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک