26/06/2025 - 12:33 PM
19 بینراو

دامەزراندن بەواسیتە و لێکەوتەکانی

گشتی

بەڕێزێكی تر دەپرسێت: گەنجئكە تەمەنی (25) ساڵانە دیارە (3) ساڵ پێش ئێستا تەعین بووە، لە كەركوك لە سەر (صحەی كەركوك) تەعین بووە٫ دەڵێت: بە واستە ناوم نوسیوە٫ دواتر موقابەلە كراوین٫ بە واستە بە واستە دەرەجەكەم بەڕێ كردووە و، دەرەجەیەك زیاد لەوەی ھەمبووە بۆخۆم تەرتیب كردووە،  وە پێویستیان بە پشتگیری بووە و دیسانەوە پشتگیریەكەم بە واستە كردووە ئێستا وەلحاسڵ، ئەم بەڕێزە ھەموو پیشەكەی بە واستە دەست كەوتووە، دەڵێت: ئایا ئەو ڕاتبەی وەری دەگرم "حەرامە" ئایا واز لەو دەوامە بێنم سوپاستان ئەكەم ئەگەر جوابم بەنەوە چونكە لە قەلەقی و وەسوەسەیەكی زۆرم دەمەوێ واز بێنم، بەس كە دەمەوێ واز بێنم ماڵەوەمان و بە تایبەت باوكم زۆر بێتاقەت دەبێت و زۆر خەفەت دەخوات و بێتاقەت دەبێت و دشڵێت ئێستا چی دەكەی ئێستا من نازانم چی بكەم وازبێنم یان بەردەوام بم (3) ساڵیشە دەوام, دەكەم ئێستا زۆر بێتاقەتم نازانم چی بكەم، ئەگەر بەو پارە ژن بێنم و ژیانێك بۆخۆم دروست بكەم حەڵاڵە مەشروعەكە یان وازبێنم و ئیشێكی تر بدۆزمەوە  ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم كارانەی كە كراون لە سەرەتادا، ھەمووی حەرام بوون، ھەمووی چونە خانەی فێڵ، وە 《غەش》 وە لەوانەیە مافی كەسی تر پێشێل كرابێت٫ لەسەر ئەم بابەتە بە ڵام ئەم بابەتە كە ڕۆشتوە و كە كۆتایی پێھاتووە،ئەم واز بھێنی لە ئیشەكەی یان واز نەھێنێت، وە ئەگەر بزانێت، وازھێنانەكەی توشی مەفسەدەیەكی گەورەی دەكات، كە مەفسەدەی بێ كارییە، لەوانەیە خەرجی ماڵ و ژیانی لەسەر ئەو بابەتە بێت، ئێمە دەڵێین: دەتوانێ ئەم كەسە تەوبە بكات، یان ئەو كەسە بەشێك لەو داھاتە تەرخان بكات بۆ كاری خەیر، واز نەھێنێت لە كارەكەی، پاشان ئەگەر بێت و ئەم كارە واز لێبێنیت و بەدیلی تری ھەیە، حەڵاڵە، ئەم كارە، وە ئاساییە كە بڵێین واز لە كارەكە بھێنە، و بەدیلە حەڵاڵەكە بكە، بەس كە نیتە و مەفسەدەی وازھێنان لە كارەكە لە مەفسەدەی تەعین بونەكە قورس ترە، ئەو كاتە دەڵێین: بەردەوام بە لە كارەكە و تەوبە بكە٫ بزانیت كە كارەكە حەرامە و جارێكی تر نە تۆ نە كەس جارێكی تر دووبارەی بكاتەوە٫ بەڕێزەكەم وە بەشێك لە داھاتەكەت تەرخان بكە٫ بۆ بەخشین و كاری حەڵاڵ كە بیدەی بە خەڵك بەڵكو خوای پەروەردگار غەفور و ڕەحیمە و لێت خۆش ببێت . خوای گەورەش زاناترە

لینک