26/06/2025 - 12:30 PM
14 بینراو

داهاتی زەوی کشتوکاڵی لە نێوان خوشک و برادا.

میرات

بەڕێزێكی تر دەڵێت  "پارەی گەنم میراتیە" واتا خوشك و برا وەك یەك وەری دەگرن ئەگەر  عەزێت نەبێت وەڵام ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین: ئەگەر زەویەكە خۆی بۆ خۆی ئێمە بەڕێزان چەند جۆر زەویەكمان ھەیە٫ زەویمان ھەیە٫ موڵكی سەفە٫ زەویمان ھەیە حەقی تەسەڕوفی ھەیە٫ بۆ جوتیارەكە زەویمان ھەیە عەقدی زراعی لە عەقدی زراعی و حەقی تەسەڕوف كە زەویەكە ھی كەسەكە نیە و ھی حوكمەتە٫ حوكمەت پێی داوە، یا بۆ ماوە پێی داوە یان تەنیا حەقی تەسڕوفی پێداوە، ئەگەر زەویە كشتوكاڵیەكە حەقی تەسەڕوف بێت یان عەقد بێت داھاتەكەشی ھەروایە، چۆن زەویەكە بە یەكسانی لە بەینی خوشك و برادا دابەش دەكرێت، داھاتەكەشی بە ھەمان شێوە، داھاتەكەشی دەكرێت بە ھەمان شێوە دابەش بكرێت، بەڵام ئەگەر زەویەكە موڵكی سەڕف بێت، ئەوكاتە برایەك حیصەی دوو خوشك وەردەگرێت، كەوایە دەكەوێتەوە سەر سروشتی زەویەكە، ئەگەر عەقدی تەسەڕوفە یان  زراعیە، وەك عەرزم كردن دەكرێت خوشك و براداھاتەكەی پێكەوە بەرن خوای گەورەش زاناترە

لینک