26/06/2025 - 12:25 PM
15 بینراو

دانانی هۆڵی جیم.

گشتی

. . بەڕێزێكی تر دەپرسێت: دەڵێت: من لە بەڕیتانیا ەژیم دەمەوێ بێمەوە كوردستان قاعەی (جیم) بۆخۆم دابنێم٫ عادەتەن لە قاعەی جیمدا مۆسیقا لێدەدرێت، لە كاتی ڕیازە كردندا، وە دەشپرسێت، وە ئەگەر موزیكی تێدا بەكار بھێنرێت، حەرام دەبێت؟ وە ئەگەر موزیك لێنەدرێت، ئەوكاتە لە بێ دەنگی ڕیازە ناكرێت، ئێ لێرە لە بەڕیتانیام ھەوڵەدەم لێرە نەجاتم بێت و بێمەوە كوردستان  ئایا ئەگەر ئەم كارە بكەم پارەكەم حەرام ئەبێت یان حەرام نابێت ؟

وەڵام

وەڵام / (قاعەی جیم) تەنیا كێشەی موزیك نیە٫ بەڕێزان ئێمە ئەگەر بتوانین ئەگەر بمانەوێت (میكس)بكەین نابێت تێكەڵ بێت ژن و پیاو پێكەوە بیكەن٫ دووەم: ئەو كەسانەی دێن یاری دەكەن، دەبێت، بەردەوام بە جلی شەرعی یاری بكەن، واتا لەسەر و ناوك پیاو بۆ پیاو دەرنەكەوێت، وە ئافرەت پابەند بێت بە جلی شەرعەوە، كاتێك لەگەل ئافرەت یاری دەكات، خاڵی سێیەم: ئێمە بتوانین ئەو جۆرە شوێنانە لە لێكەوتەی خراپ جۆرێك لەمانە مەسبحی تێكەڵی تێدایە،، جۆرێك لەمانە ئەم بابەتانەی تێدا ئەگەر تەنیا لەمانە بوو، ئەھا قاعەكە جیم بێت و موزیك ئێمە لە ئەسڵدا گوتومانە بابەتی موزیك خیلافی لەسەرە، زۆرێك لەمانە ڕێگەیان پێداوە، لە عولەمایانی کۆن، بە حەرامیان نەزانیوە، ئەگەر بەدیلێكی شەرعی ھەبێت، باشترە ئێمە دەڵێین: لە قاعەی جیمدا كە بكرێت قورئان لێبدرێت، وە لەو كاتە ھەم ئەو خەڵكە توشی خێرێكی گەورە دەبێت و ھەم تۆش ھیچ گومانێك لەسەر ئەمە نامێنێ، كە ئەمە كارێكی شەرعیە،وەئەگەر ئەمەش نەكرا ئێمە دەتوانین مۆسیقای لەسەر خۆ لێبدەی "حەرام نابێت" چونكە لەو كاتە مۆسیقا خیلافی لەسەرە باشتریش وایە نەبێت . خوای گەورەش زاناترە

لینک