تۆران و عاجزی بەتەڵاق ئەژمار ناکرێت.
وادیارە ئەم خوشكە لە ئەڵمانیا دەژی، ھاوسەرەكەی دەستگیر كراوە، وە كە دەستگیر كراوە، نێردراوەتەوە بۆ كوردستان، لەبەر ئەوەی ئیقامەیان نەبووە، ناتوانێت بگەڕێتەوە ئەوێ، دەڵێت: دیارە سەرەتای ڕوودانی كارەكە ھیچ كێشەیەكیان نەبووە، لەگەڵ ھاوسەرەكەی بەڵام تێكگیراون، لەگەڵ ھاوسەرەكەی، بەڵام ئیتر ئەم خوشكەمان كە دەمیان تێكگیراوە و، قسەی پێبڕیوە، كە تەلەفونەكەی داخستۆتەوە، بەسەر ھاوسەرەكەی خۆیدا ،وە كە تەلەفونەكەی داخستۆتەوە، نامەیەكی بۆ ناردوە، بۆ (وەتس ئەپ) كە تا تۆ لە ژیاندا دابیت ، نە ڕەنگت ببینم، نە دەنگت ببیستم، لەكاتەوە بۆ ماوەی ساڵێ یەكیان نەبینیوە و نە دەنگیان بیستووە، چەند جارێك ئەو پیاوە ھەوڵی داوە، قسەی لەگەڵ بكات، بەڵام ئەم خوشكە بەڕێزە، ڕێگەی نەداوە ئەو خوشكە ئەڵێ تەڵاقی نەداوم حوكمی شەرعی ئەو خوشكە چیە ئایا نەفەقەی لەسەر ئەو پیاوەیە یان تەڵاقی كەوتووە یان نا ؟
وەڵام
بەڕێزان ئێمە سەرەتا ئەبێت بچینەوە سەر نیەتی كابرا قسەیەكی (كینائیە) ئێمە تەڵاق دوو جۆرمان ھەیە٫ لەڕووی دەستەواژەوە تەڵاقی كینایەت و تەڵاقی (صریح) ئەم تەڵاقە صریح نیە، چونكە نەیگوتوە تەڵاقت كەوتبێ، بەڵام ئەم تەڵاقە بۆنی تەڵاقی لێ دێت، یانی تا لە ژیان بم، نە دەنگت ببیستم نە ڕەنگ، ئەبێ بگەڕێینەوە سەر نیەتی كابرا، كە نیەتی بوبێ ئەوا تەڵاقی كەوتووە، وە ساڵێكی بەسەردا چووە دەبێت، بزانین ئەم پیاوە ھەوڵی گەڕانەوەی داوە، یان نا، وە ئەم ئافرەتەی قبوڵ كردووە، بە ھاوسەری یان نا واتا ڕەجعی کردووە،یان نا ئەگەر ڕەجعی كردبێت،ھەر خێزانی ئەو پیاوەیەو نەفەقەی لەسەر ئەوە، وە ئەگەر نابەس ڕەجعی نەکردبێت، ئەوا تەڵاقەكەی كەوتووە، تا ئەو ئافرەتە سێ عیددەی بەسەردا ڕۆشتوە، ژنی بوەو، ئیدی ژنی نەماوەو نەفەقە لەسەر ئەو نییە،وە تەڵاقەكەی لە تەڵاقی ڕەجعی بووە، بە (بائین) كەوایە ئێمە دەبێت خاڵی سەرەتا بەدواداچون بكەین بۆ نیەتی پیاوەكە، لە كاتی كردنی ئەم قسەیە مەبەستی چی بووە، ئەوە بووە ئەوە بۆمان یەكلا دەكاتەوە، پەیوەندیەكە لەدوای ئەوقسەیەوە چی لێھاتووە، وەئێستا تەڵاقەکە كەوتووە یان نەكەوتووە، پەیوەندی ژن و مێردایەتی بەردەوامە، یان نا وە ئەو خوشكە بەڕێزە نەفەقەی لەسەریە یان نا ئەگەر وەڵامی پیاوەكە ئەرێنی بوو، گوتی تەڵاقم نەداوی ئەوا ھەر ژن و مێردن (10) ساڵی تر وا بمێننەوە تەڵاقی ناكەوێت، ئە خوشكە بەڕێزە وە نەفەقەی لای مێردەكەیەتی و ھەركات حەزیان كرد، دەچنەوە لای یەك، وە ئەگەر ساڵێكی بەسەردا چووە و گوتی مەبەستم تەلاق بوە، ئەوا وە ئافرەتەكە ماوەی عیدەكەی چەندێک بووە، ماوەی سێ مانگ بووە، نەفەقەی لەو ماوە لەسەر مێردەكەیەتی لەدوای ئەو ماوە، مافی لەسەر ھاوسەر نەماوە و، تەڵاقەكە بۆتە تەڵاقێكی (بائین) واتا ھیچ پەیوەندی بە یەكەوە نەماوە، ئەگەر بیانەوێ بچنەوە لای یەك نە عەقدو مارەیی نوێ دەگەڕێنەوە لای یەك، وە ئەگەر نەشیانەوێ بگەڕێنەوە، لای یەك، ئەو خوشكە بەڕێزە سەربەخۆ بێت و ئەو برا بەڕێزەش سەربەخۆ بێت. خوای گەورەش زاناترەن
لینک