26/06/2025 - 12:19 PM
12 بینراو

بەکارهێنانی مایکڕۆ سکاڵپ

ئافرەتان

بەڕێزێكی تر دەڵێت: ئایا بەكارھێنانی مایكڕۆسكاڵپ بۆ قژ حەڵاڵە یان  حەرامە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: مایكڕۆسكاڵپ وەك (مایكڕۆ بێڵدینگ) وایە دەرسی ڕابردوو قسەمان لەسەر كرد، بابەتی وەشم كردنە، واتا چاندنەوەی قژ بە ڕەنگ، یانی بە ھەمان شێوەی لە برۆكەدا باسمان كرد، قژ بە نەشتەرگەری ورد، جۆرێك لە مرەكەب، دەخرێتە بێخی قژەكەوە، وە لە دوورەوە، وا دەردەكەوێت، بێخی قژەو لەوێ لە كاتێكدا ئەمە ڕەنگی قژەو قژ نیە، لەوێدا ئەگەر ئەمە بچێتە خانەی وەشمەوە، ئەگەر ئەمە بچێتە خانەی ئەوەی چاندنی ڕەنگەكە بێت، ئەمە دەچێتە خانەی 《تاتۆ》 یان كاتی خۆی دەیان گوت خاڵ كوتین، ئەوا شەرعی نیەو "حەرامە" بەڵام ئەگەر بێتو ڕەنگ بێت٫ لەسەر  قژ ٫ وە بۆ ماوەیەك ئەوا ئیشكالی شەرعی نیە٫ ئەگەر ئەمە بۆ حاڵەتێك بێت٫ ئینسانەكە نەخۆش بێت ٫ بۆ نمونە سەری بە حوكمی حاڵەتی كەچەڵی بێت ٫یا ھەر نەخۆشیەكی تر، ئەم حاڵەتانە ھیچ ئیشكالێكی شەرعیان نیە، ئینسان بۆ نەخۆشی بەكاری بێنێ بەڵام ئەگەر وە ئەگەر ئینسان بۆ لایەنی جوانكاری بەكاری بێنێت و قژی پێ پڕكات و ڕەنگی بكات، ئەو كاتە شەرعی نیە و "حەرامە" بۆیە ئاگامان لەو بابەتە بێت٫ ئەم بابەتە بۆ كاتی پێویست و لە شەرعدا ڕێگە پێدراوە، بەو مەرجەی ئە مەحزورانەی تێنەكەوێت، كە گوتم  بۆ ئەوەی نەچێتە حاڵەتی وەشمەوە، یان خاڵ كوتین، مەرەكەبەكە، لەناو پێستدا، زەرع نەكرێت، بەبێ حاڵەتی پێویستی، وە ئەگەر ئەو مەرەكەبەی قژەكەی پێ ڕەنگ دەكرێت، ئەگەر بارستایی ھەبێت، نابێت بارستاكە ببێت، بە ڕێگر لە چونی ئاو، بۆ بێخی قژ، لە كاتی خۆشۆردندا، وە ئەگەر ڕێگر بوو ، لە چونی ئاو بۆ بێخی قژ، كێشەیەكی گەورەتر دروست دەبێت، كە ئەو كاتە غوسڵی دەرناچێت، و ئەو ماددەیە دەستنوێژیشی پێوە ناگیرێت ، با ئاگامان لەمە بێت. خوای گەورەش زاناترە

لینک