26/06/2025 - 12:16 PM
4 بینراو

دابەشکردنی میرات بە یەکسانی لە نێوان خوشک و برا.

میرات

بەڕێزێك دەپرسێت: ئێمە سێ خوشك و سێ براین ٫ دایکمان لە ژیاندا ماوە٫ سوپاس بۆ خوا باوکمان خانوێکی بۆ جێهێشتووین٫  لە ئێستادا دایکم لەسەرەوە لە ماڵی خوشکەکەم  دەژیت، وئاگاداری دایکمە، بە هاوکاری خوشکەکان، دەمانەوێت  خانەوکە بفرۆشین، ئێمە واتە خوشکەکان دەمان هەوێت بە یەکسانی پارەی خانووەکە بەش بکەین، لەگەڵ کوڕەکان چونکە ئەرکی دایکم کە نەخۆشە لەسەر شانی ئێمەی کچانە  پرسیارەکە ئەوەیە داواکاریەکەی ئێمە بە یەکسانی شەرعیە یاخود نا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە لە میراتدا نەشەرع، نە قانوون، لە موڵکی  صرفدا ڕێگە نادا بەوەی میراتی کچ و کوڕ وەك یەك وابێت، وە کوڕ ئەوەی خوای پەروەدگار  دەفەرمووێت:(   يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ )برا دوو ئەوەندەی خوشکی بەر دەکەوێت، لە میراتدا، ئەوەی کە ئەم خوشکە بەڕێزانە دایکیان بەخێودەکەن ، ئەمە یەکەم:  پاداشتێکە بۆ قیامەتی خۆیان، دووەم: ئەگەر ناچارن بەوەی کە کولفەی دایکیان لەسەریان قورسە٫ دتوانن سکاڵا بکەن، وە دەتوانن داوابکەن، بۆ ئەوەی براکان بەژدار بن، لەڕووی یاساییەوە لە کێشانی خەرجی دایکیاندا، بەڵام ئەوان خەرجیە کەی دایکیان،  بکەن بە پاساو،  وە بێن حوکمێکی شەرعی تێك بدەن،  لە موڵکێکی صەڕفدا، لە میراتیدا، وەکو براکانیان وەرگرن، بەهیچ شێوازێك ئەمە ڕێگە پێدراو نیە، وە ئەمە شەرعی نیە، خەرجی دایکیان لەسەر ئەوانە لەگەڵ براکانیاندا ئەگەربراکانیان نەی دەن، دەتوانن ئەوان لەڕێی قانوونەوە، داوابکەن، کە براکانیان تەحەمولی نەفەقەی دایکیان بکەن، ئەگەر تەحەمولیان نەکرد، ئەوکاتە تاوانێکە بۆ قیامەتی خۆیان، دەچێتە ئەستۆی خۆیان وە ئێوە خێرێکە  بۆ قیامەتی خۆتان جێ بەجێی دەکەن ئەمە ناکرێتە پاساوی ئەوەی دەسکاری میرات بکرێ . خوای گەورەش زاناترە

لینک