26/06/2025 - 12:14 PM
5 بینراو

فرۆشتنی کاڵا بە ئوتێلی پێنج ئەستێرە وکافیتریاکان.

گشتی

کاڵا شتوموك بە وتێلی (پێنج ئەستێرە) یابە کافیتریاکان ئایە ئەم کارە تاچەند گوناهە؟ وەتا چەند  ڕەوایە ؟ کەسێك دەڵێت:من موحاسیب و ژمێریارم  لە کۆمپانیایەك کە ئەم کارە دەکا ئایە من گوناهبا ر دەبم ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان فرۆشتنی کاڵاو کەلو پەل بە (ئوتێلی پێنج ئەستێرە )حەرامی تێدا نیە  بۆ ؟ چونکە وتێلی پێنچ ئەستێرە هۆکاری دانانەکەی بۆ شتی خراپ دانەنراوە، خەڵك کەدەچێت بۆ وتێلی (پێنج ئەستێرە) بۆ ئیسراحەت وبۆ بۆنمونە حەوانەوەو بەسەر بردنی کاتێکی ئارام دەچێت بۆ ئەو شوێنانە کەلەسەفەرێکدایە، کابرا هیچ کەسێك بەمەبەستی مەشروب خواردنەوەو بەمەبەستی کاری تر ناچێت بۆ وتێلی (پێنچ ئەستێرە)  ئەم شتانەش کە لە وتێلی پێنچ ئەستێرەشدا هەن شتی لاوەکین، شتی سەرەکی نین، وەکو عەڕزم کردن  کابرا بۆ مەشروب بگەڕێ دەچێتە (باڕ) دەچێتە (نادی) دهچێتە شوێنی تر بە شوێن خراپەدا بگەڕێت، شوێنی  تایبەت هەیە بۆ خراپە، بەڵام ئەم شتانە شتی لاوەکین، لە وتێلەکەکاندا ئەگەر  کەسێك بێ بۆ نمونە بەتانی بفرۆشێ،   سەرین بفرۆشێت، بۆ نمونە  موعەقیمات بفرۆشێت بەم وتێلە شتێك بفرۆشێ بەم وتێلە ئەم گوناه بار نابێ چونکە پەیوەندی نیە بەو حەرامەی کە فرۆشراوە بەکەسەکەوە ئەوەی کە "حەرامە" لێرە ئەوەیە خەڵك بێ ئەوشتانەی پێ بفرۆشێت کە لە حەرامدا بەکاردێن،  بۆ کافیتریاکانیش هەروایە، بەڵام کافی تریاکان ئەگەر هاتوو هۆکاری سەرەکی لە کافیتریاکاندا نێرگەلەو دۆمینە وتاوڵەو ئەم جۆرە کارانە بوون، ئەو کاتە  ئەگەر مەبەستی سەرەکی ئەوە بوو، ئەو خەڵکە بە مەبەستی سەرەکی بۆ ئەوە دەچێتە وێ، ئەوکاتە شتی پێ مەفرۆشە. بە کافیتریاکە  بەڵام ئەگەر کافیتریاکە بە ئەصڵ چاخانەیە، وە بە ئەصڵ قاوە خانەیە بەڵام لەوانەیە شتێکی بەسیتی لەو بارەیەوە پێبێ ئاساییە، شتی پێ بفرۆشێت، دەمێنێتەوە وەکو عەڕزم کردن نیسبەی بەکار هێنان، یان وابەست بوون و ئامانج بوون لەم شتانەدا ئەگەر شتەکە لاوەکی بێت، لەشوێنەکەدا، ئەوکاتە ئاساییە بەڵام کافیتریایەك تایبەت بێ بە نێرگەلە کێشان و بە دۆمینەو بە  ئەزنیف و گەنج ئەمە بۆی بچێ ئەوکاتە بە دڵنیایەوە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کافیتریایە وە پێفرۆشتنی شتەکانی حەرام ئەبێ  بۆ وتێلەکەش هەر وایە . خوای گەورەش زاناتره

لینک