پڕۆژەی (گەشانەوە) ی حوکمەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزێككە دەپرسێت: حوكمەتی ھەرێم قەرز دەدات بە خاوەن پڕۆژەكان قەرزەكە لە %2 دەچێتە سەر پێی دەڵێن: ڕسوماتی بانق و كارمەند پڕۆژەكە ناوی پڕۆژەی گەشانەوەیە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ھەر پڕۆژەیەك بەڕێزان كاتێك لە تۆ ئەڵێی ڕسوماتێك٫ كە تۆ پێی دەڵێی خەرجی، دەبێت، ئەم قەرزە ئەوەندە خەرجی فیعلی ھەبێ یەعنی دروست نیە بە ھیچ شێوازێك ئێمە لە ساڵ نوێیەكی مەقتوع دابنێین ئەمە ناوی بنێین ڕسومات، یان ناوی بنێین خەرجی، ئەمە نا ھەر كەسێك قەرزەدات بە كەسێك، ئەم پارە ھی حوكمەت بێت، یان خەڵكێكی ئاسایی یان ھی بانك بێت باشە كەرتی تایبەت بێت، یان گشتی ئێمە ئەڵێین ئەو كەسەی قەرزەكە دەدات مافی خۆیەتی، ھەر خەرجیەكی فیعلی لە قەرزەكەدا سەرف بكات، لە كەسێكی قەرزاری وەرگرێتەوە، یەك سەنت زیاتر بخاتە سەر ڕێژەی خەرجی و تێچووەكان لەسەر قەرزەكە وەری گرێتەوە، لە كەسی قەرزار ئەوا ئەو سەنتە ئەبێتە "سوو" وە شەرعی نییە. وەریگری ئەمە قاعیدەیە بۆ ھەموو قەرزێك، لەبەر ئەمە ئەوەی حوكمەت دەیداتێ كە لە %2 خەرجی ھەیە,كە ئەمە جێی گومانە، باشە ئەمە ئەتوانێ وەریگرێتەوە بەڵام ئەگەر لە %2 خەرجی نیەو حوكمەت بەناوی قەرز دەیخوات خەرجیە و وەری دەگرێتەوە، ئەمە "سووە" وە جائیز نیە حوكمەت بیكا٫ وە جائیز نیە خەڵك وەریگرێت، بۆیە بەڕێزان زۆربەی ئەم قەرزانەش سویان دەچێتە سەر وە حكومەت ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین بەوەی حكومەت ھەندێک قەرزی ھەبوو، كاتی خۆی سووی نە ئەچووە سەر ،ئێستاش زۆربەی قەرزەكانی سویان ئەچێتە سەر حكومەت و كۆمپانیاكانیش فێر بوون، چونكە دەزانن كە ئەمە پێی دەڵێن زیادەیە پێی دەڵێن سوو یان فائیدەیە دەبێتە سوو بۆیە لەژێر ئەم ناوە دەڵێن ئەمە مەساریفی بانكە، ئێمە ،ئەمە ئەڵێین ئەوە مەساریفی بانكە ئەوە ھیچ گرفتی نیە، بەڵام ئەگەر زیاتری تێدئەچێت، بەپێی داتا كردن بە پێی بەدوا داچوون بەوەی ئێمە بەنموونە ئەم بانقە دەسمایەی چەندێكە بەنموونە سەد فتەرە، ئەم سەد دەفتەرە كە ئەیدات بە خەڵك كولفەی بەڕێوەبردن ھەر دەفتەرێك چەنێكە مانگانە مەساریفی بانكەكە حساب بكەین، كرێی كارمەندەكان حسێب بكەین، بە نموونە ئاو و كارەبا و مەسڕەف و ھەموو ئەمانە حسێبكەین، بزانین دواتر ھەموو ئەو مەساریفانە لەماوەی ساڵەكەدا دابەشكەین، بەسەر ڕێژەی ئەو سەد دەفتەرەدا مانگانە چەندی بەرەكەوێ حكومەت بۆی ھەیە ئەو ڕێژە سەدیە بخاتە سەر ڕێژەی قەرزەكە زیاتر وەرگرێت ئەمە ئەبێتە "سوو "وە ئەمە حەرامە" خوای گەورەش زاناترە
لینک