گێڕانەوەی قەرز لەکاتی گۆڕینی جۆری دراو.
بەڕێزێكی تر دەپپرسێت: دەڵێت: باوكم خوا لێی خۆش بێت٫ ھەژار و نەدار بوو٫ لە سەرەتای (90) (1000) دیناری سویسری لە دۆستێكی وەرگرتبوو, ئەوندەی نەبرد (باوكم گەڕایەوە وخوای گەورە لێی خۆش بێت) ئەو بەڕێزەی پارەكەی پێدابوو بە ئێمەی گووت: بەڵام دەیزانی ناتوانین بیدەینەوە، گوتی كەی ھەتان بوو بمدەنەوە، تا ئێستا ئەو پیاوە باسی نەكردۆتەوە و وە داوای ناكاتەوە، بەڵام ئێمە ئێستا توانامان ھەیەو دەمانەوێت پارەكەی بۆ بگێڕینەوە، ئایا حوكمی شكانەوەی پارە قەرزەكە لە شەرعدا چۆنە ڕێنمایمان بكە خوا پاداشتت بداتەوە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەبێت پارەی قەرز دەڵێین: ئێمە ئەگەر قەرز كاتێكی زۆری بەسەردا چووە، ئەو قەرزەی ئێستا ئەم بەڕێزە باسی دەكات، ئەمە ماوەیەكی زۆر زۆری بەسەردا چووە، لە (90) واتا نزیكەی 《30》 ساڵی پێچووە, جارێ ئەم كاتە بۆخۆی دراوێك جیاواز بووە، لەو دراوەی ئەمڕۆ بەركارە ، وە بەھای دراو زۆر جیاواز بوو، لەوەی ئێستا ھەیە، ئێمە بۆ ھەر قەرزێك ئەم قەرزارە ئەو قەرزە بۆ قەرزی مامەڵە بوو یان قەرزی مارەیی ئافرەت بوو ئێمە دێین، خۆ ئێستا ناڵێین، ئەم 《1000》 دینارە بیكەینەوە بە تەبع, 《1000》 دیناری سویسری ئەم كات تەبع ئەكا ئێمە نا ئێمە قیمەی شیڕائی ئەوكات چەن بووە، دێین كۆمەڵێك كاڵا وەردەگرین، بۆ نمونە 《1000》 دینار ئەو كاتە لە 《90》 چەند مەتر عەرزی كردووە، سەیارە چەندێك سەیارەی كردووە، ئاڵتونی چەندێك كردووە، با بڵێین چەندێک خانوی كردووە، دێین وەكو قاعیدە، ڕێژەیەكی مامناوەند لە كۆی نرخی شتەكان وەردەگرین، بۆ ھەموو قەرزێك وایە ئەم پرسیارە زۆر دووبارە دەبێتەوە، باشە كابرا قەرزێكی كۆنی لای كەسێكەو ئێستا دەیەوێ بیداتەوە، ئێستا دروست نیە بچی بەھای پارەكە 《1000》 دینار بووە, ئێستا كە كراوەتە سویسری 《1000》 دینار بچی بە《100000》 ھەزار بشكێنیتەوە, ئێستا نا 《1000》 دیناری ئەو كاتە قیمەی شیرائی چەندێك بووە، بەوەی كۆمەڵێك داتا وەربگرین، لەسەر كۆمەڵێك كاڵا، یەك كاڵاش نابێت، بە پێوەر ، تەنھا (زێڕ) تەنھا (زەوی) تەنھا سەیارە)تەنھا (ئاژەڵ) تەنھا (كەل و پەلی ناو ماڵ) ئێ نا لە كۆمەڵێك شت بەھا وەردەگرین، ئەوكاتە، ڕێژەیەكی مامناوەند بە حوكمی زانیاری كۆمەڵێك خەڵكی ئەھلی خیبرە لەو بابەتەدا وەردەگرین، 《1000》 دینارەكە بۆ ئەمڕۆ دەكرێت، ئەگەر با بڵێین:《500000》 ھەزار دینار وەربگرێت، با بڵێین بیدەیتەوە بەو بەڕێزە موقابیلی نرخی شیرائی قیمەی شیرائی زانیاریە لەو سەردەمەدا بەم شێوازە دەكرێتەوە بەھایەك، بە دراوێك، كە لە ئێستادا بەھایەكەی چەندێكە قەرزەكە ئاوا دەشكێتەوە، بەڵام وەكو عەرزم كردن سەر بە سەر تۆ بڵێی (1000) دیناری ئەو كاتە ئەوەندە قەرزی پارەی تەبعدەكات، ئەمە شەرعی نیە، و وە دروست نیە، وە لەوانەیە كەسێك قەرزدار یان خاوەن قەرز مەغدوور دەبێت لەو ئیشەدا. خوای گەورەش زاناتره
لینک