فرۆشتنی کاڵا بۆ کەسانی تر لەبەرامبەر کرێدا
بەڕێزێكی تر دەپرسێت:دیارە لە ئێرانەوە دەپرسێت:ئەگەر جەنابت دوكانی مۆبایلت ھەبێت منیش بەیجێكی ئینتەرنێتم ھەبێت، دێم دەڵێم: چ مۆدێلێكت ھەیە مواسەفاتەكانیم پێ بڵێ: لەگەڵ سیعرەكانی من بۆتدەفرۆشم، ھەركات فرۆشتم دەیبەم لەلات، یانی نایفرۆشم نایكەمە ماڵ لەسەر خۆم ئەم شێوازی مامەڵە حەڵاڵە یا حەرامە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم بابەتە كەسێك دێت وەك و وەكیل یا وەكو 《بەیعێكی موڕابەحە》 ئەمە ئێمە پێشتر قسەمان لەسەر كردووە٫ ھەموو معامەلەیەك گرفتی نیە٫ بەڵام ئەگەر بە مەرجێك ئەم بەڕێزە كە دەبێت بە نێوەند گیر لەنێوان كۆمپانیا وە لەنێوان كڕیاری یەكەم، لەگەڵ كڕیاری یەكەم موعامەلەكا ساغ نەكاتەوە، كڕیاری یەكەم كە دەڵێت: ئەم مۆبایلەم دەوێ ئەویش دەڵێت: ئەم مۆبایلە بەردەست دەبێت بەمەندە پارە، باشە كڕیارەكە دەڵێت: بۆم بێنە كە دەڵێت: بۆم بێنە ئەم دەچێت جارێ لەگەڵ كڕیاری یەكەم نایكاتە عەقد، ئەم بەڕێزە دەچێت لەگەڵ شەریكەی مۆبایلەكەی لێوەردەگرێت دەچێت مۆبایلەكە دەكڕم بە پارە، كە ھێنای دەچێت مۆبایلەكە دەكڕێت بە پارە و دەڵێت: مۆبایلەكەم ھێناوە وەرە پێت بفرۆشم ٫ئەو كە دێتە دوكانەکە ئەوكاتە عەقدی پارەكەی لەگەڵ دەكات لەسەر نرخەكەی ڕێکدەكەون، ئەمە بۆ ئەوەی توشی گرفتی شەرعی نەبن، بەڵام ئەو لەگەڵ كڕیاری یەكەم بیكاتە عەقد ئەمە شەرعی دەرناچێت، ھەتاوەكو دەیكڕێت كە كڕی ئینجا دەتوانێت،بە كڕیاری یەكەمی بفرۆشێت وەكو عەقد . خوای گەورەش زاناتره
لینک