دروستکردنی ڤیزا کارد و ماستەر کارد بەمەبەستی گۆڕینەوەی دراو.
بەڕێزێكی تر دەپرسێت: بەوەی كە دەڵێت: دەربارەی ئاڵوگۆڕی دراوكان٫ ئەو پارەی ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت و دەبرێتە وڵاتی ئیماڕات دەڵێت: ھەرچەندە لیژنەی فەتوای داوە بەڵام گرفتی ھەیە٫ لە لیژنەی فەتواكە٫ وە دەڵێت: كورتە ڤیدیوی تۆم بینیوە لەسەر ئەم بابەتە و ئەم كارەم كردووە ئەگەر بكرێت ڕونكردنەوەیەكم پێ بدەی لەسەر ئەم بابەتە ھەرچەندە پەیوەندیم بە چەند مامۆشتایەكی ئاینیەوە كردووە ھەندێكیان ئەڵێن دروستە ھەندێك ئەڵێن لەسەر بڕیاری فەتواكە دەڕۆن زۆر سوپاست دەكەم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم بابەتە پێشتر قسەم لەسەری كردووە، بەڕێزان دروست كردنی 《بزنس كارد》 جا بۆ نمونە 《ڤیزەكارد》 یان بۆ نمونە 《ماستەر كارد》 گوتومە ئینسان ئەگەر خۆی با بڵین 《ڤیزە كارد》 یان 《ماستەرد كارد》 وە ئەم 《ڤیزە كاردو ماستەرد كاردە》 ڕەصیدی لەسەر بێت، وە ڕەصیدەكە ھی خۆی بێت داخڵی كردبێت، لە بانقدا وە دواتر بچێت لە (ئیمارات) یان لە (توركیا) یا ھەر وڵاتێكی تر ئەم پارەیە بگۆڕێتەوە بە جیھازی (ATM) ڕایبكێشێ یا بە (pos) بۆ نمونە مەبلەغێك پارە بدات٫ بۆ ئەوەی بۆی بكەنەوە بە دۆلار٫ ئەم معامەلەیە ھیچ گرفتی شەرعی نیە" ئینسانەكە 《ڤیزە كارد و ماستەر كاردەكە》 ھی خۆی بێت یان ھی كەسێكی كە بێت بەكاری بھێنێت كە پێیدابێت بە بێ بەرامبەر٫ یان ھەتا بە شەراكەت پێی، دابێت ھیچ گرفتێكی شەرعی تێدا نیە، وە ئەمە لە بەرژەوەندی ئابوری وڵاتە بە عەكسی ئەوەی كە گوتراوە ئەمە زەرەد لە ئابوری وڵات دەگەیەنێت ، ئەوە تۆ دینار دەبەیتە دەرەوە، وە عوملە سەحبە، دۆلار دەھێنیتەوە كوردستان، ئەمە ھاوكاری دەكات بۆئەوەی نرخی دۆلار دابەزێت، وە ئەمە ھاوكات نیە، لەسەر ئەوەی نرخی دۆلار گران بێت و شمەك وە كاڵا كە نرخەكانیان دۆلارە بەرز بێتەوە، لەسەر خەڵكی بەڵێ من وام گوتووە وە سوریشم لەسەر قسەی خۆم، وە بە "حەڵاڵی دەزانم" وە ئەو موعامەلەیە ھیچ گرفتێكی شەرعی نیە. لە ئێستەدا بەڕێزان ئێستا ھەندێ گرفتی بۆ دروست بووە، بەڵام گرفتەكان لاوەكین، بۆ نمونە گرفتەكان لە چیدا دروست بووە؟ بۆ نمونە لەوەی بانكێك لە بانكەكان بۆنمونە بانكێكی وەك 《fib》یە یان وەك بانكێكی تر بڕوات٫ ڕەسید بفرۆشێتەوە٫ بە كۆمەڵێك كۆمپانیا دواتر ئەو كۆمپانیایانە بچن ڕەسیدەكان بفرۆشنەوە بە خەڵك ئەوكاتە "حەرامە ڕەسید كڕینەوە" نیە لە دنیادا بە پارەی زیاتر یان كەمتر كڕینەوە و فرۆشتنی پارەیە بە پارە ئەگەر زیاد بكات دەبێت بە 《ڕیبا》 لەبەر ئەوە ئەمە ناشەرعیە٫ یانی قسەكان وازحبن ئەم موعامەلەیە ئێستا بە حوكمی ئەوەی كە جوڵەو گۆڕانكاری خێرای بەسەرا دێت تۆ قسە دەكەیت لەسەر بابەتێك بەیانی شتێكی تری بۆ دروست دەبێ من گوتومە ئەم معامەلەیە بەم شێوازە ھیچ گرفتی نیە، بەڵام بەم شێوازەی ئەمڕۆ دەكرێت كە بانكی (fib) ڕەسید دەفرۆشێ بە كۆمپانیایەكی وەك (fast pay) یان وەك و (زێنكاش) باشە دواتر ئەم دوو كۆمپانیایە ئەو ڕەسیدانە دەفرۆشنەوە، بەم كۆمپانیایانە بە پارەی زیادە ئەمە شەرعی نیە، و "حەرامە" بەڵام وەكو ئەوەی كەسەكە خۆی ڕەسیدی خۆی ھەبێت لە بانك داخڵی بكات ھیچ گرفتێكی نیە . خوای گەورەش زاناتره
لینک