21/06/2025 - 10:17 PM
17 بینراو

فێڵكردن له‌ كاری بازرگانی

گشتی

پرسیارێکی تر دەڵێت من کاری دیزاین دەکەم بە بەرنامەی: (فۆتۆشۆپ) پێویستە مانگانە بڕێک پارە، ئێ بدەم بۆ ئەوەی کە بەرنامەکە بکڕم، بۆ ئەوەی بەکاری بێنم بۆ کڕینی پێویستە (ئەکاونتێک) دروست بکەین و مانگی (20) دۆلار بدەین، دەتوانین ئەکاونتێک لەسەر وڵاتی تورکیا دروست بکەین ئەوکات مانگی (3)دۆلار دەدەین جا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەگەر ئەکاونتێک لەسەر وڵاتی تورکیا دروست بکەین بۆ ئەوەی پارەکەی کەمتر بێت دروستە یا دروست نیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە شەرعی نیە بەڕێزان ئەمە لەگەڵ ڕێزمدا دەچێتە خانەی درۆ ،فێڵ، چاوبەستکردن، لە خەڵکی بەرامبەر تۆ خەڵکی عێراقی خەڵکی عێراق کولفەی چەندێکە کە دەبێت بیدا بە کۆمپانیا تۆ مفروزە گوزارشت لە ناسنامەی خۆت بکەی، شێوە واقیعیەکە بکەی، وە خەڵکی کوێیت ئەو بڕە پارەیەی کە لە تۆ داواکراوە ئەمە بکەی ئیحتیمالی سیفەتی شەخسییەتی تر یان ناسنامەی وڵاتێکی تر لە پێناو ئەوەی کە تۆ پارەیەکی کەمتر بدەی ئەمە حەرامە, تۆ مافی خۆتە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نەکەی, مافی خۆتە شتە ئەو مەعامەلەی هەڵبوەشێنیتەوە بەڵام مافی خۆت نییە لەگەڵ ڕێزمدا بۆ ئێوە درۆ یا چاوبەست یا فێڵی لێ بکەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت یا ناسنامەی هاوڵاتی بوونی خۆت بگۆڕی لە پێناو ئەوەی کە قازانجێکی ماددی بۆ خۆت دەستە بەرکەی خوای گەورەش زاناترە

لینک