13/06/2025 - 03:53 PM
43 بینراو

فرۆشتنی ئامێری تەلەفزیۆن و سەتەلایت

گشتی

بەرێزێکی کە دەپرسێت حوکمی فرۆشتنی جیهازی تەلەفیزیۆن وسەحن حوکمەکەی چیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :هیچ موشکیلەیەکی شەرعی تێدا نییە ،ئیلا مەگەر دڵنیا بیت کەسێک بەس بۆ حەرام بەکاری دێنێت، یانی بۆنمونە کەسێک نادیەکی هەیە ئێمە ئەزانین تەلەفزیۆنەکە ئەبات بۆ نادی ،وە لە نادیدا دەزانن قورئان وەعزو زیکر پەخش ناکرێت، لەبەر ئەوە فرۆشتنی بەم جۆرە کەسانە نامەشروعە ،یان کەسێک بروا تەنها بۆ کاری حەرام و لەخشتە بردنی خەڵک بەکاری بهێنێت، بە عموم تۆ کەسێکی دوکان داری پێشەنگایەکت هەیە موشتەریەک دێت تەلەفیزیۆنێکی ئەوێت نە حەرامە نە واجبەیشە لێی بپرسی بۆچی بەکاری دێنیت، ناوەڵا هیچ ئیشکالێکی نیە پێی بفرۆشەو ئەسڵیش ئەسڵ ئەوەیە خەڵک هەموو باشە ،وە ئەسڵ ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانە بۆ شتی باش بەکار دێن ،کابرا دوای بۆخۆی خراپ بەکاری دێنێت بەینی خۆی و خوا بۆخۆی حەرامە، بەس ئەگەر سور دڵنیا بوو ئەمانزانی کە بۆ حەرام بەکاری دێنێت بەس بۆ ئەوکاتانە حەرامە پێیان بفرۆشین خوای گەورەش زاناترە

لینک