13/06/2025 - 03:51 PM
32 بینراو

خێرکردن بۆمەبەستێکی دیاری کراو

عبادات

بەرێزێکی کە دەپرسێت سەدەقە بە مەبەستێکی دیاریکراو بکەی وەک نەخۆشیەک یا کێشەیەک بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بۆی ئاسان بکات ئایا ئەمە دروستە؟ وە برگەی بەشی دوەمی پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر لەجیات کەسێکی زیندوو سەدەقە بکەی بێ ئەوەی کەسەکە خۆی ئاگادار بێت تەنها لەپێناو خوای گەورە کە خۆشت دەوێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :هەردووکیان دروستە بەڕێزەکەم ئێمە دەڵێین بەس نەچێتە خانەی نەزرەوە، چونکە گوتومانە نەزر کارێکی باش نییە ،ئەگینا تۆ سەدەقە بەو نیەتە بکەی بڵێی خوای پەروەردگار ئەم سەدەقەیە ئەکەم، وە خوای پەروەردگار رەحممان پێ بکەی لەو بەڵایە لامان دەی ، لەو نەخۆشییە بمان پارێزیت ئەمە گرینگە وە مەشروعە وە کارێکی زۆر زۆر باشەو وە لە هەمان کاتدا دەتوانیت بۆ خەڵکی تریشی بکەیت، کەسێک هەیە ئەزانی ڕوبەڕوی موشکیلەیەک بووە، ڕوبەڕووی بەڵایەک بۆتەوە، ڕووبەڕووی نەخۆشیەک قەرزاریک بۆ ئەم برا بەرێزە خێرێک ئەکەی دوعاش دەکەی خوا لە بەڵا ئەم برایە بپارێزێت ئەمەش هەر دیسانەوە کارێکی ڕێگە پێدراوە وە کارێکی باشیشە

لینک