ئەگەر ئافرەتێک بەهاوسەرەکای گوت وەکو برام وایت
خوشکێکی بەڕێز دەپرسێت باس دەکات کە لە 2016 زەواجی کردووە پەیوەندییە باشی هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆمەڵێک وردەکاری باس دەکا پێم خۆش نیە بچمە سەر وردەکاریەکان بەڵام دەڵێت یەک دوجار دەمە بۆڵێی بۆ دروست بوە لەگەڵ ئەم بەڕێزەی کە هاوسەرێتی ئەو پێی وتوە بچۆرەوە ماڵی باوکت واتا وەک دەرکردن دەری کردوە وە هەندێک جاریش ئەم کە قەلەق بوە یا بێزار بوە قسەی هاتووە بەدەما وەک ئەوەی بەم کەسەی وتبێت وەک برام وای یان شتێکی لەم بابەتە دواتر دەڵێت نە من نە مێردەکەم مەبەستمان جیابونەوە نەبووە دواتر ئەڵێت مێردەکەم منی خۆش دەوێت مەبەستی ئەوە نەبووە بچیەوە ماڵی باوکت یا ماڵی دایکت ئەڵێ مەبەستی جیابونەوە نەبوە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :هیچ گرفتێکی شەرعی نیە وە ئەمە هیچ قەلەقی ناوێت ،ئەگەر کەسەکە تەنها لە توڕەیی و عاجزیدا بە خێزانەکەی بڵێت بڕۆوەوە ماڵی باوکت یا دەری بکات بەڵام مەبەستی تەڵاق نەبێت، تەڵاقی ناکەوێت، ئەوکاتە خراپە کە بە مەبەستی تەڵاق پێی بڵێ بڕۆوەوە ماڵی باوکت، بە نیەتی تەڵاق، گوتبێتی دەبێتە تەڵاق بەڵام بەنیەتی تەڵاق نەیگوتبێت، نابێتە تەڵاق هیچ گرفتی شەرعی نیە ،ئەوەی ئەم خوشکە بەڕێزەش گوتوێتی وەکو برای وایە قسەی ئافرەت لەم مەوزوعانەدا ئەحکامی شەرعی پیاو خراپە چونکه پیاو تەڵاقی بەدەستە ئەگەر پیاو پێی گوتبێت وەک خوشک و دایکم وای ئەو قسەیە موشکیلەیە، وە کەفارەتی لەسەر دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە وای بە هاوسەرەکەی گوتبێت گرفتێکی شەرعی دروست ناکات، هەرچەندە هەق وایە ئەم خوشکە بەڕێزانەی دەمی خۆیان بەم جۆرە دەستەواژانە رانەهێنن خوای گەورەش زاناترە
لینک