13/06/2025 - 03:44 PM
28 بینراو

بەخەوداهاتنی منداڵ بەدەم گریانەوە.

گشتی

بەرێزێکی کە دەپرسێت کچێکی هەیە دیارە کچەکەی تەمەنی منداڵە ئەم کچە شەو خەبەری دەبێتەوە کە خەبەری دەبێتەوە بە دەم گریانەوە خەبەری دەبێتەوە وە پێش خەوەکەش هەردەگریت دیارە خەوی ناخۆش دەبینێت دەڵێت دوایە کە خەبەرییشی دەبێتەوە هەر بەدەم گریانەوە خەبەری دەبێتەوە چی ڕێگەیەک هەیە مرۆڤی مسوڵمان بیگرێت لەم کاتەدا وە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لەدەست ئەو خەڵکانەی کە ساحیرن فاڵچین کە ئیش لەم جۆرە بوارەیا ئەکەن

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :ئەمە حاڵەتێکی سروشتیە برای بەڕێزم لە منداڵا هیچ کێشەیەکی نییە، شەوانە کە دەخەوێت منداڵەکە اذکارەکانی بەسەردا بخوێنە ،"سورەتی معوذتین بەسەردا بخوێنە" ان شاءالله ئەوەی کە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ خۆی لە شەواندا خوێندوێتی ئەوانەی بەسەردا بخوێنە ان شاءالله هیچ گرفتی نیەو وە چاکیش دەبێت دڵنیام ماوەیەکەو منداڵەکە خۆی حاڵەتەکەی بەرەو چاک بون، دەڕوا نە نەخۆشیە، نە پێوستیشی بەوەیە کە تۆ بچیت جادوو یا شتێکی تری بۆ بکەی کە بیبەیتە لای خەڵکی فاڵچی و فاڵگرەوە عوقدەی بۆ دروست کەنو هەڵتان بخەڵەتێنن، هیچی بۆ مەکەن ،خۆی چاک ئەبێت ان شاءالله ،وە اذکارەکانی بۆ بخوێنە، وە ئەگەر بشکرێت لەماڵدا سورەتی: (بقرە و آل عمران)زۆر لێبدرێت ئەمەش بۆخۆی دیسانەوە ماڵ ئەپارێزێت لە هەموو شتێکی خراپ خوای گەورەش زاناترە

لینک