پارەی یاریزان و داهاتی خولەکانی تۆپی پێ.
بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت حوکمی ئەو پارەیەی کە یاریزانی تۆپی پێی لە یانەکەی وەری دەگرێت، حوکمی ئەو پارەیەش چیە کاتێک یاریەکە دەباتەوە وەری دەگرێت یان ئەگەر بدۆڕێت پارەیەکی کەمتر وەرەگرێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت وەڵام : حوکمی یاری کردن بە پارە بۆخۆی یاریزان کە وەری دەگرێت، هیچ گرفتی نیە، وەکو جۆرێک لە ئوجرەو بەکرێ گرتن وایە، وەک جۆرێک لە عەلامەت وایە کەسێک ئەچێت ئەبێت بە یاریزان لە یانەیەکدا معاشێکی مانگانەی هەیە، هیچ ئیشکالی شەرعی نیە، ئەمێنێتەوە سەر ئەو بڕە پارەیەی کە یاریزانەکە لە پای بردنەوەکە وەری ئەگرێت، وە بیدۆڕێنن کەمتر وەرگرن ئەمە گرفتە جاری وا هەیە یانەکان ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی کە پارە کۆ دەکەنەوە لەبەینی خۆیاندا یا خولێک ئەکەنەوە دواتر ئەو تیپەی کە ئەیباتەوە پارەی زیاتر وەردەگرێت، ئەوانەی کە ئەیدۆڕێنن ئەمە "حەرامە"، بەرێزان وە شەرعی نیە بەڵام ئەگەر جیهەتێک لە دەرەوەی بەژدار بوەکان بۆ نموونە وەزارەت دابینی بکات، بۆنمونە یانەیەکی وەرزشی خۆی بەژدار نیە ،لەخولەکەدا یا بۆنمونە خانەوادەیەک دابینی ئەکەن، گرنگ ئەوەیە کەسێک خەڵاتەکان دابین ئەکات ،لە دەرەوەی یانەکانە ،وە یانەکان ئەو پارەیەیان کۆ نەکردۆتەوەو ئەگەر یانەکان کۆی بکەنەوە دواتر براوە بیباتەوە، ئەمە "حەرام ئەبێت،" شەرعی نییە و ڕێگەپێدراو نیە، بەڵام ئەگەر تەرەفی سێیەم دیارەکان دابین بکات ،وە دواتر ئەمان کە بەژدار ئەبن تەرفی سێیەم خەڵاتەکان دابین ئەکات، بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم ئەمە هیچ ئیشکالی نیە، بۆیە ئەگەر ئەم بەڕێزە ئەبێ ئەوە ڕون بکاتەوە بەوەی کە ئایە یاریزانەکان خەڵات وەرەگرن خۆیان پارەیان داوە کاتی خۆی بۆ بەژداری کردن لە خولەکان ئەمە بەدەرە لە موچەکە ئەگەر خۆیان پارەیان داوە ئەوا هەر خودی کردنەوەی خولەکە بەو شێوازە حەرامە ئەگەریش تەرەفێکی تر پارەکەی دابین کردوە ئەوا هیچ گرفتی نیەو شەرعیە وەری بگرن خوای گەورەش زاناترە
لینک