ئیشکردن لەبانق
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ من مۆزەفم لە زانکۆیەکی ئەهلی دیارە داهاتێکی ئەڵێ مەحدوودم هەیە ئەم داهاتە بەشی ئەوە ناکا کە پڕۆژەی ژیانی داهاتووی کە زەواج و کردنەوەی خانوو و ئەم بابەتانەیە پێی بکا ئەڵێ ئێستا لە بانکێکی تیجاری وەرگیراوم وەکو مارکێتینگ لەو بانقە کارەکەم دیارە گومانی لە موعامەلەی بانقەکە هەیە کە ئەڵێ بانقەکە ئەکرێ هەندێکجار بە سووش مامەڵە بکا ئایە مامەڵەکردن لەم بانقە حەڵاڵە یا حەڕامە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: هیچ گرفتی نیە، بەڕێزان ئێمە گوتوومانە کەسێ کە لە بانقدا کارەکات بەمەرجێ ڕاستەوخۆ ئەم موعامەلەیەی سوو نەکات، ڕاستەوخۆ ئەو کەسانەی کە معامەلەی سوو دەکەن لە حیسابی تەوفیردا یا لە پێدانی قەرزی سوودا ئەمە کارەکەی حەڕام دەبێت، بەڵام بەڕێزێکیتر لە خەزنەیە لە شوێنێکیتر کارەکان، ئەمە ئیشکالێکی شەڕعی درووست ناکات، لەبەر ئەوە ئەم برا بەڕێزە درووستە لەو شوێنەدا کاربکات، ئەگەر چی بەشێکی ئەو شوێنەش کار بە "سوو" بکا یا سوو وەربگرێت، بەڵام بەمەرجێ ئەم پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەو شوێنەوە نەبێ وە ئەم هیچ کارێکی بەو شوێنە بەڕێ نەکا کە سووەکەی تیایا وللە اعلم هیچ گرفتێکی شەڕعی درووست ناکات خوای گەورەش زاناترە
لینک