جیاوازیکردن لەنێوان پێغەمبەران و پەیامەکانیان
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: خوای گەورە لە ئایەتێکدا فەرمان پێ دەکات، کە جیاوازی نەکەین لە بەینی پێغەمبەرانە کە دەفەرموێت:(لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ )وە جیاوازی نەکەین لەبەینی ئەوەی کە مزگەوتەکان بۆ نمونە دەڵێ ئەبینی زۆر جار لە مزگەتەکاندا ناوی پێغەمبەر (ﷺ) دەنوسرێ وە ناوی خولەفای ڕاشیدین دەنوسرێت، بەڵام ناوی پێغەمبەرانیت نابینی
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی: وەڵام :ئەم بابەتە بەڕیزان ئێمە هەڵەتێگەیشتنمان بۆ ئەم ئایەتە بۆ دروست دەبێت، خوا کە ئەفەرمووێ:( لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ) واتا ئێمە لەبابەتی باوەڕبوون بەسەرجەم پێغەمبەراندا هیچ جیاوازی ناکەین، ئەمە مەسەلەیەکە مونتەهین لەوە خوای گەورە مەبەستی ئەوە بوو وەڵامی جولەکەکان بداتەوە ،وە مەسیحیەکان بداتەوە، بەوەی کە ئەوان باوەڕیان موسا هەبوو، باوەڕیان بە موحەممەد نەبوو ،باوەڕیان بە عیسا هەبوو، بەڵام باوەڕیان بە محەممەد پێغەمبەر (ﷺ) نەبوو، خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: کەسی ئیماندار دەبێ باوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەبێت، بەبێ جیاوازی، وە هەرکەس باوەڕی بە هەر پێغەمبەرێک نەبێت، کە خوای پەروەردگار لە قورئاندا یان پێغەمبەری خوا(ﷺ) لە فەرموودەیەکی درووستدا ناوی بردووە، بەوەی بە پێغەمبەرایەتی ئەو پێغەمبەرە نەبێت کافر دەبێ کابرا ئێستا بڵێت ئیمانم بە پێغەمبەر محمد(ﷺ)، بەڵام 《ئیمانم بە عیسا نیە ،ئیمانم بە موسا نیە، کافرە ئیمانم، بە ئیبراهیم، ئیمانم بۆ نمونە بە ئیلیاس ،بە نوح، ئیمانی بە هوود، ئیمانی بۆ نمونە بە صالح بە هەر یەکێک لەو پێغەمبەرانە نەبێت، کافر ئەبێت》، کەواتە مەبەستی ئایەتەکە ئەمەیە بەڵام مەبەستی ئایەتەکە ئەمە نیە من کە هەر کاتێک گوتم (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُهُ الله . ) بڵیم وە (وَأَشْهَدُ أَنَّ عیسا وموسا وایوب، وهارون واسماعیل وابراهیم رَسُولُهُ الله) شتی وانیە٫ لە شەرعدا بەڕێزان ئیمانمان پێیەتی، بەڵام ئێمە مەئمورین بە ئیتباعی کێ؟ شەریعەتی پێغەمبەر محمد (ﷺ) خوای پەروەردگار دەفەرمووێت بە ئێمە:( قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِی یُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ) ئێمە ئێستا نە شوێن شەریعەتی تەورات دەکەوین، نە شوێن شەریعەتی ئینجیل دەکەوین، نەشوێن شەریعەتی زەبور دەکەوین ،نە شوێن شەریعەتی صحوف دەکەوین، هەموو ئەوانەمان پێ کتێبی ئاسمانییە، هەمویشمان پێ سڕاوەو هەڵوەشاوەیە، کیتابێک، وە تەنها ئاینێک کە ئێمە ئێستا مولزەم بین لەسەری بین پێغەمبەر (ﷺ)وە ئیسلامە وە قورئانە لەوە زیاتر ئێمە ئیمانمان بە هیچ دینێکی تر وەکو واجبی شوێن کەوتن نیە ،ئێستا لە بوونەوەردا هەبێت، بۆیە بەڕێزان ئێمە بەهەڵە لە ئایەتەکانی قورئان نەگەین کە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ ( لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ) ئیمانمان بە هەموویان هەیە، بەڵام شوێنکەوتەی تەنها پێغەمبەر محمدین (ﷺ) وە شوێن کەوتەی پەیامەکەی ئەوین، بۆیە کلیلی ئیمانیش ئەوەیە کە ئێمە بڵێین: 《أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُهُ الله》 ئەو جیاوازیە لەوەیا ڕوئەدا
لینک