13/06/2025 - 03:31 PM
24 بینراو

قەرەبووکردنەوەو پێبژاردنی چاوپیسی

گشتی

  بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر کەسێکی چاوپیس زەرەرت لێبدا وە وە زەرەرەکەی پێ ببژێری پارەی حەڕام دەبێت؟              

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی            وەڵام: ئەگەر دڵنیا بی کەسە چاوپیسەکە زەرەری لێداوی، وە فعلا بەهۆی چاوپیسیەکەیەوە بووە، کە ئەمە تۆزێک زەحمەتە بەڕێزان، بۆ؟ چونکە ئێمە دەڵێین: ئەم کەسە چاوی  پیسە ،بەڵام خۆ ئەمە تیر نیە و ڕاستەوخۆ لە تۆی دابێت، ئێمە بتوانین عەلاقەیەکی ماددی بدۆزینە، وە ،لەبەینی فعلی کەسەکە و نەتیجەکە زۆر زۆر قورسە، ئەمە عەلاقەیەکی سەبەبی ئیسپاتکردنی قورسە، بڵێین ئیلا بەهۆی چاوپیسیەکەی تۆوە ئێمە توشی ئەو بەڵایە بووین،  ئەگینا ئەگەر بۆمان ئیسپات بێت، و وە بتوانین  لە ڕێگەی عیلمییەوە ئیسپاتی بکەین، ئەم تاقانە بخوێنریتەوە وە ،بزانین کە ئەم کەسە بە هۆی چاوپیسیەکەیەوە زەرەی لەو کەسە داوە ،بەڵێ بۆی هەیە تەنانەت پێغەمبەری خوا (‎ﷺ)  لە فەرمودەیەکدا کە باس لە خراپی کاری چاوپیسەکان دەکات دەفەرمووێ:( علامة یقتل احدكم اخاه ) دەفەرموێت: بۆچی کەسێکتان براکەی خۆی بەچاو دەکوژێت، یەعنی سیفەتی قەتل دەداتە پاڵ چاو پیسی ٫واتا ئەگەر کەسێک بەهۆی چاو پیسیەوە وەبەئەنقەست چاوی پیسی لەکەسێک کەسەکە مرد بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەری خوا (‎ﷺ)ئەفەرموێ :بۆ کوشتی واتا تاوانی کوشتنی هەیە٫ بۆیە چاو پیسەکان ئەوانەی لە خۆیان دەخوێننەوە٫ چاویان وان زۆر زەرورە ٫بۆی کە چاو لە خەڵک نەدەن چونکە ئەگەر ئیسپات بوو ٫بۆ ئەوەی بە چاو بەهۆی چاو پیسی ئەوانەوە ئەو ڕووداوە ڕویداوە ٫من دەڵێم ئێستا  زۆر زۆر ئەستەمە هیچ وەسیلەیەکمان نیە٫ بۆ لێکۆڵینەوە لەمە٫ بەڵام ئەگەر ئیسپات بوو فعلا ئەمانە بە قاتیل هەژمار دەکرێن، وە ئەگەر زەرەرێکی مادیان لەخەڵک دابێت، دەکرێت داوای تەعویزیان لێ بکرێت، بەڵام وەک وعەرزم کردن لەگەڵ ئەوەش دووپاتی دەکەمەوە کە زۆر قورسە ئیسپاتی ئەمانە خوای گەورەش زاناترە

لینک