هاوسەرگیری کردن لەگەڵ کەسێک کەبەواسیتە دامەزراوە
بەرێزێکی کە دەپرسێت دەربارەی زەواج دەڵێت کەسێک بە حەقی خۆی خوێندنی تەواو کردوە و بەڵام دواتر لە دامەزراوەیەکی حکومی بە واستە دامەزراوە کەسەکە ئیش و کاری خۆی بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدات ،دەڵێت ئەگەر زەواج لەگەڵ ئەم کەسە بکەیت کە وە ئەو پارەیەی وەری ئەگرێت ئەو کەسە حوکمەکەی چیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی من هیچ گرفتێکی شەرعی تێدا نابینم با بە واستە دامەزرابێت ئێمە ئەزانین لەم وڵاتەی ئێمەدا خەڵک بە واستە نەبێت، ناتوانێت دابمەزرێت، یانی بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم کەسە حەقی خەڵکی نەخواردبێت، مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ئەو کارەی بۆ نەکرابێت ،واستەیەکی کردوە و بە حەقی خۆی گەیشتووە کە دامەزراندنە، کولیەی تەواو کردوە و مافی خۆی بوە دابمەزرێت، نە پارەکەی حەرامە نە هاوسەرگیری کردن لەگەڵی حەرامە، گریمان ئەگەریش بۆنمونە بە واستە کردبێتی زەواج لەگەڵی حەرام نیە، چونکە خۆ بەوە کافر نەبوە و گوناحێکی کردووە و گوناحەکەی بە ڕێی خۆی بەڵام زەواج لەگەڵ ئەم برا بەرێزە بەتایبەت ئەم خوشکە کە خۆی زۆر ستایشی ئەخلاق و دین ئەم کەسە ئەکات ئەمە هیچ گرفتێکی تیا نیە
لینک