ئەوکەسانەی هیچ سوود لەچاکەکانیان نابینن
بەرێزێکی کە دەپرسێت چی گوناهێک دەبێتە هۆی ئەوەی چاکەی مرۆڤەکان لە قیامەتا لەناو بچێت وام بیستوە ئەڵێن ئەو ئیمانە بە چاکەیەکی زۆرەوە دێت بەقەدەر شاخێک بایەک لێی دەدا و چاکەکان دەبێت بەتۆز
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی وەڵام : ئەمە حەدیثێکی پێغەمبەرمان هەیە ﷺ لەسەر ئەم بابەتە کە دەفەرموێت خەڵکی وا هەیە: (يأتي يوم القيامة و له حسنات مثل جبال توهامه) ئەفەرموێت :خەڵکێک هەیە دێت بە قەد شاخەکانی توهامە کە شاخانێکی بەرزن ئەفەرموێت: چاکەو خێر و سەدەقەی هەبووە٫ خوای پەروەردگار دەیکات بە هباء منثورە ئەیکا بە تۆز هەروەکو لە پرسیارەکەدا هاتوە ،ئەصحاب ئەفەرموون بۆچی ئەی پێغەمبەری خواﷺ؟ ئەفەرموێت: (أولئك كان إذا خلو بمحارم الله إن تهكوها) ئەفەرموێت: ئەوانە خەڵکانێک بوون بەس لەبەر چاوی خەڵک، پیاوچاک بون، لەبەر چاوی خەڵک صالیح بون، ئەگینا لە هەر شوێنێکدا لە پەنهانێکدا حەرامیان بۆ هەڵبکەوتایە لە دەستیان نەداوە ،لەبەر ئەوە ئەمانە مونافیق بوون، ئەمانە دوڕو بون، ئەمانە خەڵکی خراپە کاربون لە حەقیقەتدا، نیازیان پۆخڵ بوە ،بەڵام لەبەر چاوی خەڵک وەکو موصلیح خۆیان وێنا کردوە هەر وەک خوای پەروەردگار دەربارەی مونافیقەکان ئەفەرموێت: ( وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمْ قَالُوٓاْ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ ) وەپەروەردگار ئەفەرمووێت:( اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ) لەبەر ئەوە بەڕێزان ئەمە بۆ ئەو جۆرە کەسانەیە لەبەر ئەوە کەسانی ئیماندار خوای پەروەردگار دەفەرموێت:(و من ويعمل مثقاله ذرة خيره يره و من يعمل مثقاله ذرة شره یرە) وە خوای پەروەردگار زوڵمی لەسەر خۆی حەرام کردووە ٫وە هیچ ئینسانێک هەر چاکەیەکی لە دونیا کە کردبێت بەبێ پاداشت ناڕوا ٫خوا زوڵم لەکەس ناکات، لەبەر ئەوە ئەم خەڵکانە ئەوانە کە با ظاهیر وەک ئیماندار خۆیان وێنا کردوە، بەڵام لە باطنیان کەدەستیان لە حەرام گیر بوو بێت، حەرامەکانیان کردوەو وە حیسابیان بۆ موراقەبەو چاودێری پەروەردگار نەکردووە ،بۆیە خوای پەروەردگار بەو شێوازە سزایان دەدات چونکە چاکەکانیان لەپێناو خوادا نەبوە لەپێناو ڕیابازی و لە پێناو سومعەو و ناوبانگی باشدا بوە خوای گەورەش زاناترە
لینک