فرۆشتنی کاڵا بەدۆلارو شکاندنەوەی بەدینا
ئەڵقە ١٧ (٠٠،٥) بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر موبایل بکڕی بە (٣٠٠) دۆلار پاشان ڕاستەوخۆ بیگۆڕی بە دینار بڵێی ئەکاتە (٤٥٠) هەزار دینار پێشەکی (٥٠) هەزار و مانگانە سەد هەزار ئایە ئەو گۆڕینی دۆلار بۆ دینارە بەنرخی ڕۆژ تاچەند دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: حەڕامە و ڕیبایە هەرسەرەتا بە دۆلار مەیکڕەو بە دۆلاریش مەی فرۆشە سەرەتا بە دینار بفرۆشە، بۆ نمونە کە ئێمە ئەڵێین(٤٥٠) چوارسەد و پەنجا هەزارەکات هەر سەرەتا با خاوەنی پێشەنگاکە پێت بڵێ کاکە ئەم موبایلەم پێفرۆشتووی بە (٤٥٠)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار (٥٠) هەزار پێشەکی و مانگانە (١٠٠) هەزار پاشەکی ئەمە حەڵالە، بەڵام بڵێ ئەمە بە (٤٥٠)$ دۆلار پێم فرۆشتی وە ئەوە (٤٥٠)$ دۆلارەکەم بۆ شکاندیتەوە چونکە گوتومانە شکاندنەوە سەرفە کە ئەڵێ شکاندمەوە بۆت، دەبێت یەکسەر دینارەکە حازر بێت، ئەگەر نا دروست نیە، بیشکێنێتەوە، کەواتە حەل ئەوەیە بەچ عوملەیەک پێت دەفرۆشێ ئەوەت لەسەر ماڵ بێ، نەک لە ئەسنای معامەلەکەدا گۆڕینەوەی پێبکرێت، کە دەڵێی بە (٤٥٠)$ دۆلا پێم فرۆشتوی (٤٥٠)$ دۆلار قەرزاری یا (٣٠٠)$ قەرزاری باشە کە ئەڵێ بە (٤٥٠)$ هەزار پێم فرۆشتوی (٤٥٠) هەزار قەرزاری لەبەر ئەوە خۆتان یەکلا بکەنەوە بەو عوملەیە بیکڕێ کەلەسەرت ئەبێ بە قەرز بەڵام بە دۆلار بکڕدرێ وە یەکسەر بشکێنرێتەوە ئەبێ بە "سوو" وە ئەو معامەلەیە حەڕام دەکات، و دروست نیە
لینک