میراتی کوڕێک کە پێش باوکی مردووە
پرسیار: بەڕێزێک دەپرسێت: کاک دکتۆر کوڕ و باوکێک تووشی حادیسەی سەیارە بوون، ڕاستەوخۆ کوڕەکە گیانی لە دەست داوە، باوکی کوڕەکە بێ هۆش بووە، ڕۆژێک دوای ئەو گیانی لە دەست داوە، ئایا منداڵی کوڕەکە وەرەسەی باپیریان دەبەن؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر لەبەر ئەوەی ئێمە مەرجەکانی میرات گوتوومانە دەبێت کەسێکمان هەبێت مردوو بێت ئەمە مەرجی یەکەمە، دووەم: گوتومان کەسێکمان هەبێت زیندوو بێت میرات گر بێت، ئەم باوکە لە میراتی ئەم کوڕە میراتگرە بۆ؟ چونكە کوڕەکە پێش باوکی مردووە، چۆن دەبێت بڵێین کوڕەکەش لە میراتی باوکی میراتگرە و دواتر ئەوە دەدرێتەوە بە منداڵەکان ئەوەی قانوونی وەسیەیی واجبە لە (قانوونی ئەحوالی شەخسیی عێراقی) ئیشی پێ دەکات, بنەمای شەرعی نییە تەواو پێچەوانەی شەرعە، لەبەر ئەوەی ئەسڵی فیکرەی میرات عەکس دەکاتەوە، یانی ئێستا ئێمە ئەم حادیسەیە کە ڕووی داوە باوکەکە دوای کوڕەکە مردووە، بە 10 سەعات 12 سەعات باوکەکە میراتگرە, لە کوڕەکە ئێستا چۆن عەکسیشی کەینەوە,بڵێین کوڕەکەش میرات دەگرێت لە باوکەکە شتی وا نابێت، لەبەرئەوە نەخێر ئەو کوڕە میراتگر نییە، لە باوکی وە منداڵەکانی ئەو کوڕە میرات نابەن، لە باپیریان ئیلا مەگەر کەسیتری نەبێت ئەم پیاوە لەو منداڵانەی کوڕەکەی نزیکتر، وە کوڕ و کچی تری نەبێت، ئەم پیاوە وە خێزانی بۆ نموونە نەبێت، ئەم پیاوە ئەگەر هەبێت هەر یەکە و لەوانەی کە میراتگرن حصەی خۆیان دەبەن، ئەگەر شتێک مایەوە ئەو کاتە ئەوانە وەکو عصبە بمێنێتەوە دەیبەن، ئەگینا وەکوو میراتگر بە ئیعتیباری ئەوەی کە لە باوکیانەوە میراتیان بۆ بچێت نەخێر وەکوو خۆیان ئەگەر میراتگر بن، یانی ئەگەر باوکیان هەر فەڕز کە نەبێت، وەکو خۆیان ئەگەر میراتگربن ئەم باپیرەیە کە مردووە کوڕ و کچی تری نییە، بۆ نموونە ئەو کاتە دەڵێین دەکرێت، ئەمان میرات گربنوو بە مەرجەکانی خۆی بە وردەکارییەکانی خۆی، بەڵام وەک ئەوەی کە مەسەلەی وەصیەی واجبە، ئێمە گوتومانە مەرجی میراتگرتن بۆ هەر کەسێک ئەوەیە کە پاش مردنی میرات لێگیراوەکە میرات گرەکە زیندوو بووبێت زیندوو نەبووبێت میرات گر نیە. خوای گەورەش زاناترە
لینک