مافی خاوەن دوکان لە دەرکردنی کرێچیدا
بەڕێزێکی کە دەپرسێت کاک دکتۆر عەرزێکمان هەیە جێگا خانووە، فرۆشتوومانە بە 135 وەرەقە دامان نابوو لەگەڵ ئەو خانووەی ئێستا تێیدا دەژین، بیفرۆشین و بیدەین بە خانوویەک هی دوو قات بۆ ماڵی خۆمان و براکەم، بەڵام ئێستا پارەی عەرزەکە ساڵی هاتووە بە سەردا هەروەها هەندێک پارەی تریشمان کۆکردووەتەوە، کە بە مەبلەغەکەی ئێستا (8) ملوێنە وردە ورددە کۆ کراوەتەوە لەگەڵ (3) ملیۆن لەناو سولفەدایە هێشتا بۆمان دەرنەچووە پرسیارەکەمان ئەوەیە ئایا ئەم پارانە زەکاتیان دەکەوێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین:بەڵێ زەکاتیان دەکەوێت ئەم پارانە هی چەند کەسن بە پێی پرسیارەکە بێت هی خۆت و براکەتە باشە با بێین هەریەکەمان بەشی خۆمان جیان بکەینەوە، عەرزەکە فرۆشرا و ساڵێکی بە سەردا تێپەڕیوە، کە ساڵێکی بە سەردا تێپەڕیوە، لەگەڵ ئەو پارەی (8) ملیۆنیش کە کۆ کراوەتەوە بۆ مانگانە هەر دەچێتەوە سەر ئەو کەواتە (135) وەرەقە لەگەڵ (8) ملیۆنەكە لەگەڵ ئەو (3) ملیۆنەش کە لە سولفەدایە بەشی هەردووکتان جیا بکەنەوە، گریمان ئێستا بڕیارتان دا خانوو نەکڕین جیاببنەوە، یەکی چەند پارەتان هەیە کە مادەم ساڵی بەسەردا هاتووە زەکاتی ئەم پارەیە بەڵێ دەبێت بدەن، بۆ داهاتوو ئەگەر هات و ئەم پارەیە سەرف کرا درا بە خانوو تەواو ئیشکالمان نیە، بەڵام چەند ساڵی تر بمێنێت ئەم پارەیە ساڵی بە سەردا بڕوا هەموو ساڵێک زەکاتی دەکەوێت، چونکە ئێمە گوتومان دانانی پارە بۆ پرۆژە مانیع نییە لە دانی زەکاتەکەی یەعنی نابێت بەڕێگر لەوەی زەکاتی لێ نەکەوێت، کەسێک پارە دابنێت كەسێك بڵێت دەیدەم بە خانوو ئەو بڵێت دیدەم بە مەعمەل ئەو بڵێ دەیدەم بە ژن ئەو بڵێ دەیدەم بە حەج ھەریەكەو ناوێکی لێ بنێت شەرع حساب بۆ ئەمە ناکات، ئێستا پارەیەو ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە بۆ شەرع داوای زەکاتەکەی دەکات، کەواتە بەڵێ زەکاتی دەکەوێت، ئەو پارەیە و پێویستە زەکاتەکەی بدرێت، مادەم ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە و گەیشتۆتە ڕێژەی زەکات. خوای گەورەش زاناترە
لینک