زەکاتی ئەو پارانەی بۆ پرۆژەی خانوو دانراون
پرسەکانی ڕۆژ (113) پرسیاری ژمارە:١٥٩٣ دەقەی: ٢:٣٩ پرسیار: بەڕێزێكی كە دەپرسێت: کاک دکتۆر ئێمە لە دووکانی پیاوێکداین٫ چەند ساڵە بێ کێشە و گرفتە کرێمان داوە بێ هیچ کێشەیەک ئێستا ماوەیەکە دەڵێت دەرتان دەکەم دووکانەکەی قەیسەرییە بەس یەخەی ئێمەی گرتووە حەقی ئەوانی تری نییە، ئێمە پارەی زۆرمان لە قەرزدایە و خەڵکیش پارەی لامانە، ئایا بۆمان هەیە کە دەرمان بکات داوای مافی خۆمان یان قەرەبوو بکەین ئەگەر ئێمە دەرچین زەرەدی زۆر دەکەین لەبەر ئەوەی لەوێ ناسراوین و قەرزەکانمان لەوێ وەردەگرینەوە نازانین چی بکەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ خاڵی یەکەم: بەڕێزەکەم ئێوە کە دووکاندارن و کرێچین لە موڵکی ئەم پیاوەیە موددەی کرێچێتیەکەتان چەندە؟ چونکە ئێمە مەرج یان بۆ نموونە ڕووکنی عەقدی ئیجارە ئەوەیە کە دەبێت موددەی ئیجارەکە مەعلووم بێت، ئێمە کرێچێتی هەمیشەییمان نییە لە دنیادا ساڵێکە مانگێکە حەفتەیەکە دوو ساڵە دە ساڵە مودەی کرێچێتیەکەتان چەندە لەگەڵ ئەم پیاوە، ئەگەر ئەم پیاوە لەناو موددەی کرێچیەکەدا دەرتان دەکات، مافی نییە، یانی بۆ نموونە تۆ عەقدی پێنج ساڵت هەیە، ساڵێکت کە تەواو کردووە، دوو ساڵە تەواو کردووە، کابرا دەڵێت دەرتان دەکەم، بۆی نییە بە هیچ شێوازێک ئەمەتان لەگەڵدا بکات، ئەگەر موددەی کرێچیەتەكەتان تەواو بووە، مافی خۆیەتی بە هەموو شێوازێک دەرتان بکات بۆ؟ چونکە تەواو تۆ دەبوو بتزانیبایە، کە تۆ کرێچی لە ماڵی ئەم پیاوەدا دەبێت ئەم خانووە ئەم دووکانەی بۆ چۆڵکەی، چ پێویستە یان بۆ نموونە چ شەرعیە کە تۆ ماڵی کابرا وەکو موڵکی خۆت تەعامول بکەی کەسابەتت تێدا کردووە لە موقابیلی ئەو ماوەیەی کە تۆ كرێچی بووی کە سابەتت کردووە، پارەت داوە کابراش موڵکی پێداوی، کە مودەی کرێچیەتەکەت تەواو بووە، مەفروزە ئەم بابەتە کۆتایی پێ بێت، لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین تۆ ئەگەر لەناو مودەی ئیجارەکەی خۆتدا هێشتا ماوتە تەواو بیت بۆت هەیە چۆڵی نەکەیت قانوون دەرت ناکات، شەرع دەرت ناکات ئەو بۆی نییە زۆرت لێ بکات، ئەگەر موددەی ئیجارەکە تەواو بووە، ئەو کاتە ماف بۆ تۆ مەفروزە چۆڵی بکەیت، کە ناتەوێت چۆڵی بکەیت مەفروزە بە دڵی خۆی کرێی بۆ زیاد بكەیت، زەرەدت لێ دەکەوێت ئەوە موشکیلەی ئەو نییە کاکی من ئەو یانی ئێمە گوتومانە ئیجارە بە کرێدانە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تۆ دەبووایە ئیحتیاتی خۆتت بكردایە ئیحتیاتت نەکردووە پێت لێ ڕاکێشاوە ئێستا کابرای خاوەن موڵک ڕازی بکە چۆنی دەوێت لەگەڵی قەناعەتی پێ بکە بۆ ئەوەی کە بکرێ بتداتەوە، بۆیە ئێمە دەڵێین بۆ هەموو خاوەن موڵکە بەڕێزەکان وە بۆ هەموو دووکاندار و کرێچیە بەڕێزەکانیش ئەسڵ وایە ئێوە مودەی ئیجارەتان مەعلووم بێت، عەقدی ئیجارەکە بۆ مودەیەکی دیاری کراو بکەن، چونکە عولەما دەڵێن بۆ نموونە وەکو عەرز کردن ئیتفاقیان هەیە لەم مودەوەنەدا دەڵێت: (فإن لم يضرب للإجارة أجلا لم يجز ذلك ; لأنه لا تكون الإجارة جائزة إلا أن يضرب لذلك أجلا ، فإن لم يضرب للإجارة أجلا كانت الإجارة فاسدة) دەڵێت ئەگەر موددەی کرێ گرتنەکەت دیاری نەکرێت دروست نییە ئەو عەقدە. دەڵێت کرێ دروست نییە ئیلا ماوەکەی دەبێت دیاری بکرێت، ئەگەر ماوەی بە کرێدانەکە دیاری نەکرێت ئیجارەتەکە فاسیدە ئیبن قودامەش لە موغنیدا دەڵێت ئەگەر هات و بە کرێ دان ماوەی بۆ دیاری کرا، پێویستە ماوەکە دیاری کراو بێت، (الإجارة إذا وقعت على مدة يجب أن تكون معلومة، ولا خلاف في هذا نعلمه؛ لأن المدة هي الضابطة للمعقود عليه) "زانایان هیچ جیاوازییەکیان لەسەر ئەم بابەتە نییە، چونکە دیاری کردنی کاتەکە ئەوە مەعقوود علیە یەکە یەعنی مەحەلی عەقدەکەمان پێ دەڵێت کە کرێیە بۆ چەند ماوەی کرێکە ماوەی عەقدەکە لەسەر چەندە ئیبن مونزیریش دەفەرموێت: (أجمع كل من نحفظ عنهم من أهل العلم على أن استيجار المنازل والدّواب جائز، ولا تجوز إجارتها إلا في مدة معينة معلومة.. )"زانایانیش کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە بە کرێدانی ماڵ و ئاژەڵ دروستە دەفەرموێت: "وە دروست نییە بە کرێ بگرێت ئیلا ماوەی کرێکە دیاری بکرێت کەواتە ئێمە دەڵێین ئەم بابەتە بەوە دەبێت بگەڕێینەوە سەر عەقدی ئیجارەکە ئایا ئیجارەکە موددەکەی چەند بووە، بەو شێوازەی کە عەرزم کردن دەتوانن ڕێك بکەون لەگەڵ کابرای خاوەن موڵک. خوای گەورەش زاناترە
لینک