کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون بەبێ وەگرتن و ڕادەستکردنی ئاڵتونەکە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر پرسیارێکم هەیە سەبارەت بە ئاڵتوون خۆت دەزانی بەرز و نزمی زۆر خێرا ڕوو دەدات، بۆیە بە کابرای زەرەنگەر بڵێم لەو ئاستە بایی ئەوەندە ئاڵتوونم بۆ دابنێ یان لەو نرخە ئاڵتوون دەفرۆشم ئەویش بڵێت باشە، بەس من لەو نرخە من ئاڵتوونی لێ بکڕم با بشگۆڕێت ئێستا بۆ نمونە ئاڵتوون بە نرخێکە لە پڕێکدا نرخەکەی زیاد دەکات منیش تێل بۆ کابرا دەکەم دەڵێم لەو ئاستەی من دەمەوێت ئاڵتونەکە بفرۆشە بێ ئەوەی پارە بدەم یان ئاڵتونی بدەمێ ئایا ئەم مامەڵەیە حەرام نابێت زۆر سوپاس بۆ جواب دانەوەت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەوە کەی پێی دەگووترێت مامەڵە بەڕێزان ئەمە هەر پێی ناگووترێت مامەڵە، ئەمە پێی دەگووترێت سوخۆری وە پێی دەگووترێت "حەرام خۆری" وە پێی دەگووترێت (هەوایی) تۆ تەلەفون دەکەیت بۆ کابرا ئەوەندەم ئاڵتوون بدەیە و دوایش دەڵێیت ئەوەندە ئاڵتوونم بۆ بفرۆشە و دینارێکت نییە و دینارێک نادەیت، ئاڵتوون ئێمە گوتومانە مەرجی مامەڵە پێکردنی ئەوەیە: کە دوا غرامی کە مامەڵەی لەسەر دەکەیت، بێ پارەکەی بدرێت ئەوەی لە بۆرسەدایە، ئەمڕۆ دەکرێت و کابرا ئاڵتوون نابینێت، و ئاڵتوون بوونی نییە، ئەوە کیلۆیەکم کڕی و دوو کیلۆم کڕی و پەنجا وەرەقەم خەواند، ئەوانە بەڕیزان کلاواتن، لەگەڵ ڕێزمان بۆ ئێوە یانی ئێمە دەڵێین مامەڵەی شەرعی مامەڵەی ئیسلامی ئیقتیصادی ئیسلامی ئیقتیسادێکی واقیعییە واتە ئیقتیصادێکی کە لەسەر ئەرزی واقیع تەعامول دەکات، نەک بە (هەوایی)نەک تۆ دێی پێنج شەش کیلۆ ئاڵتوون دەکەیت بە ماڵ دینارێکت پێ نییە، سەنتێکت پێ نییە، یان پارە نادەیت یان ئاڵتوونەکە وجوودی نییە،وە ئەمە (سوویەکی صریحن) کە ئێوە دەیکەن، کەواتە کاتێک تۆ ئاڵتون دەکڕیت، ئەگەر دەتەوێت ئەم مەعامەلەیە بە شەرعی بکەیت، لەگەڵ کابرای زەڕەنگەر ڕێك بکەوە بۆ نموونە چوار دەفتەری لا دابنێ، کە چوار دەفتەرت لادانا بڵێ کاکە ئەگەر ئاڵتوون هاتە ڕێژەی ئەو لەبایی ئەوەندە ئاڵتونم بۆ بکڕە، بەو پارەیەی خۆم بە نەقد، کە ئاڵتون هاتە ئەو ڕێژەیە پارەکە دەدا بە ئاڵتون، دوایی تەلەفۆنت بۆ دەكات، ئاڵتوونەکە کە هاتۆتە ئەوەندە کیلۆیەك ئاڵتونم بەو چوار دەفتەرە بۆ کڕیوی، ئێستا کیلۆیە ئاڵتوونەكە لای ئەوە پێ دەڵێیت دەیباشە، ئەگەر ئاڵتوونەکە سیعری چووە ئەوەندە بەرز بۆوە، بیفرۆشە کە سیعری چووە ئەوەندە بە نەقد ئاڵتوونەکە دەفرۆشێت و پارەکەت بۆ وەردەگرێتەوە و دەڵێت کاکە ئاڵتوونەکە ئەوەندەی کردووە، ئەوەندە پارەم بۆ داناوی یەک غەرامی نابێت پارەکەی دوا بکەوێت، بۆ یەک دەقە، چونکە مەسەلەی ئاڵتون و زیو پێغەمبەری خوا ﷺ وازیع دەفەرموێت: (يدا بيد) دەفەرموێت: دەست بە دەست مامەڵەی پێ دەکرێت، بە تەلەفون ناکرێت بە هەوایی ناکرێت، بەمەی کە پێی دەگوترێت (بۆرسە)ناکرێت ئەمانە لەگەڵ ڕێزمدا تەنها خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، مامەڵەکردن لەسەر بنەمای بەتاڵ، لەسەر ئەوەی کە کەسێک دێ چوار گەڵای پێ نییە، مامەڵەی چوار کیلۆ ئاڵتوون دەکات، موضارەبە لەسەر چوار وەرەقەکەی خۆی دەکات، ئەمانە ناشەرعین لەبەر ئەوە نەخێر ئەمەی تۆ دەیکەیت سوخۆرییەکی تەواوە عەیارە بیست و چوارە. خوای گەورەش زاناترە
لینک