09/06/2025 - 12:09 AM
26 بینراو

بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی دەستشکاندنەوە

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت کاک دکتۆر پاڵەوانیەتی کراوەتەوە هی دەست شکاندنەوە بۆ بەشداری کردن پێویست هەر یاریزانێک پارە بدات ئەگەر توانیشت پلەی یەکەم بە دەست بێنیت ئەوا دیاریت پێ دەبەخشرێت ئیتر پارە بێت یان هەر شتێکی تر ئایا بەشداری کردن لێی حەرامە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە گوتومانە ئەم پێشبڕکێیانە بە تایبەتی ئەمەی مەسەلەی قووەت و هێز و بۆ نموونە ڕیازەیەکی مەشروعە بەشداری کردن لەم پێشبڕكێیانەدا  مەشروعە ئەوەی لەم ئیشەدا نامەشرووعە، ئەو بڕە پارەیە کە دەبێت بەشدار بوو بیدات، چونکە ئەگەر ئەو خەڵاتانەی کە دەکڕدرێن لەسەر حسابی ئەم پارەی بەشداربووان بکردرێت، ئەمە "حەرامە" ئەمە ئەوەیە کە شەرع ڕێگەی پێ نادات٫ کەواتە ئێمە دەڵێین ئەم بەشدار بووانە دەبێت پارە نەدەن، ئەگەر پارە نەدەن بچێتە پێشبڕکێیەکەوە دواتر لایەنی ڕێخەری  بۆ نموونە بطولەکەوە بۆ خۆی دیاری بدات، بە بەشداربووەکان ئەمە ئیشکالێکی شەرعی تێدا نیە، لەو پارەی بەشداربووەکان دەیدەن دیاری بۆ کەسی یەکەم بکڕدرێت، گوتومانە ئەمە حەرامە و بە ھیچ شێوازیەک دروست نییە، دەکرێت بۆ نموونە لایەنی ڕێخەری پارە وەربگرێت لە بەشداربووەکان بەس پارەی چی وەربگرێت پارەی ڕێخستنی بطولەکە تەنها ئەوەندە یەعنی بۆ نموونە ئێمە ساحەکە  كە بە کرێمان گرتووە بایی گەڵایەکە، جگە لەوە جل و بەرگمان کە بۆ یاریزانەکان کڕیووە بای ئەوەندە، ئەوە ئەمەمان لە هەموو تیپەکان کۆ کردووەتەوە چونکە هەموو تیپەکان وەکوو یەک ئەم شتەیان بەکارهێناوە٫ پارەی بەکاربردنی خۆیان بەکارهێناوە، یانی ئەگەر گریمان هیچ جائیزەیەکیشمان نەبوو بێت، ئێمە بەشداربووەکان پارەی خەرجی بطولەکەیان داوە ئیشکالمان نیە، لێرە پارەی دیارییەکان كە هەندێك یانەی کە دەکڕدرێت نابێت لە پارەی بەشداربووەکان بێت، ئەگەر لە پارەی بەشداربووەکان بێت، دەبێت بە قومار و "حەرامە" دەبێت کێ بیکات دەبێت دیارییەکان کە دەدرێت بە بەشداربووەکان لەسەر حسابی ڕێکخەری بطولەکە بێت یان خێر خوازیەک بێت والحاسڵ جیهەتێک بێت لە دەرەوەی بەشداربووەکان بێت نابێت لە پارەی بەشداربووەکان دیارییەکان بکڕن، ئەمەی کە ئەم برا بەڕێزە باسی دەکات ئەگەر ئەو دیاریانەی کە دەدرێت بە یەکەم و دووەم و سێیەمەکان پشکێک بێت لەو  پارەیی کە بەشداربووەکان داویانە دەڵێین "حەرامە" وە دروست نییە بەشداری کردن لەو بطولەیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک