09/06/2025 - 12:08 AM
34 بینراو

کڕینی خانوو لە ڕێی بانکەوە بەشێوازی شەرعی لە بەریتانیا

مامەڵەدارییەکان

پرسیار: بەڕێزێكی كە دەپرسێت کاک دکتۆر بێ زەحمەت لە بەریتانیا دەمانەوێت خانوو بکڕین بانکی ئیسلامی بە ڕێگەی الإجار و المشارك والمناقص والتملك هەیە ئایا حەڵاڵە خانووەکە لە (%20)دەدەین ئەوانیش لە (%80) مانگانە لە بەشی ئەوان قیسم یان کرێ دەدەین وە قسمێك قەرزەکانیان دەدەینەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئیشکالێکی شەرعی نییە، خوا بکەم ئەم جۆرە کۆمپانیایانە  زۆر بن لە وڵاتانی دەرەوە بۆئەوەی ئەو براو خوشکە بەڕێزانەمان لەوێ لە مەسەلەی وەرگرتنی قەرزی سوو ڕزگاریان بێت، ڕێك بکەون لەگەڵ بانکێك ئەمان بۆ نموونە یەک لەسەر سێ ، یەک لەسەر چوار یەک لەسەر  پێنج یەك لەسەر دەی پارەی خانووەکان خۆی دەیدەن بەشەریکە لەگەڵ بانق خانووەکە دەکڕن، دواتر بانق بەشەکەی خۆی دەفرۆشێتەوە بەم کەسە بە قستێکی درێژخایەن، ئەم لەبەر ئەوە قیستەکان دەداتەوە یان ئەوەتا شەریک دەبن بانق بەشەکەی خۆی بە کرێ دەدات بەم بەڕێزە، وە هەر کاتێک کە کرێ دەدات بانق دوای ساڵەکە بۆ نموونە ئەو بەشەی کە کرێکەی وەرگرتۆتەوە دەی قەبڵێنێت، وە بۆ ئەم کەسە بە پارە ئەمانە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، یان بانق بە "مورابەحە" بیکات لەگەڵیاندا هەر دروستە واتە بانق بچێ خۆی بیکڕێت خانوەکە وە بیفرۆشێتەوە بەم ئەمەش هەر ئیشکالی شەرعیمان نیە، بەڵام وەرگرتنی قەرز لە بانق بۆ ئەوەی خانوی پێ بکرێت دواتر بانق پارەی بخاتە سەر ئەمە گوتومانە موتڵەقەن "حەرامە"وە ڕیبایەکی صەریحە و بە هیچ شێوازێک دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک