ئەو ڕەهنەی بە ڕیبا ئەژمار دەکرێت
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر بێ زەحمەت لە ئیسلامدا (ڕەھن هەیە)واتا ئەگەر تۆ دوو دەفتەر وەرگریت لە کەسێک کەسەکە بکەیتە خانووەکەوە هەتا پارەکەت دەدەیتەوە پارەکەی دەدەیتەوە دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەکەم بە هیچ شێواز دروست نیە، "ئەوە ڕیبایە" تۆ کاتێک پارە لە کەسێک وەردەگریت بە قەرز ئێمە گوتومانە ئەو قاعیدەیەی کە زانایان کۆدەنگن لەسەری کە (كل قرض جر منفعة، فهو ربا.) هەر قەرزێک فائیدەیەك سوودێکی مەرجدار بگەیەنێت بە خاوەن قەرزەکان دەبێت بە "ڕیبا" ئەو کەسەی دوو دەفتەرەکەی داویتەتێ کە تۆ خانووەکەی دەدەیتێ، گریمان خانووەکە مانگانە بای سەد هەزاریش کرێ بکات، کەواتە ئەو دوو دەفتەرەی داویتێ بە "سوو" مانگی سەد هەزار دینار یان خانووەکە دوو سەد دەکات یان سێ سەد دەکات, ئەو نابێت موستەفید بێت، لە قەرزەکەی ئێمە گوتومانە قەرز تبروعاتە، واتە خەڵك لەبەر خوا پێویستە قەرز بدات، نەک لە بەر "سووخۆری" نەک لەبەر ئەوەی ئێمە ئیستیغلالی پێداویستی خەڵکی فەقیر و هەژار بکەین، دەوڵەمەندەکان خوای پەروەردگار ئەو ڕێگەی لێ داخستوون دەڵێت خێریان پێ دەکەن خوای پەروەردگار دەفەرموێت: (إِن تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ) وەعد دەدات بە دەوڵەمەندەکان ئەو قەرزانەی دەیدەن بە هەژارەکان نەتانداوە بە هەژارەکان، داوتانە بە من، خوا دەفەرموێت: من زیادی دەکەم واتە چاوتان لەو سوودە بێت چاوتان لە خەزێنەکەی خوای پەروەردگار بێت، بۆیە دەڵێین ئەمەی کە ناو دەنرێت ڕەهن ئەمە ڕەهن نییە ڕەهن بەڕێزان ئەوەیە کە ئەم کەسەی دوو دەفتەرەکە دەدات دێت حیجز دەخاتە سەر ئەسلی تاپۆی خانووەکە، بۆ ئەوەی خانووەکە تەسەروفی پێوە نەکرێت، ئەگەر تۆ پارەکەت نەدایە ئەو دەچێت خانووەکە دەفرۆشێت و پارەکەی خۆی وەردەگرێتەوە، پارەکەی کە دەداتەوە، بەڵام ئەو بۆی نییە خانووەکەی تۆ بەکار بێنێت یان خانووەکە بەکرێ بێت کرێکەی بۆ خۆی هەڵگرێت، بە هیچ شێوازێک وە ھەتا بۆی نیە ڕێگەت لێ بگرێت کە تۆ سوودمەند بیت لە بەکارهێنانی خانووەکە ئەو پارەیەکت دەداتێ خانووەکە حیجز دەخاتە سەری بۆ بارمتەکردنی قەرزەکەی، بەڵام تۆ خانووەکە هی خۆتە، وە بۆ خۆتە یان خۆتی تێدای یان بەکرێت داوە، کرێکەی وەردگرێت یان هەر شتێکی تر یان ئەمە سەیارەیەکە یان ئاژەڵێکە یان هەر شتێکی ترە لەبەر ئەوە ئەوە پێی ناگوترێت "ڕەهن" ئەوە پێی دەگوترێت: "سوو" بە ناوی "ڕەهن" وەک ئەوە وایە تۆ پەرداخێک عارەق بێنی بڵێی ئەمە شیرە و بیخۆیتەوە، ڕەھنی شەرعی بۆ زەمانی قەرزە ڕەھنی شەرعی بۆ تەبریری سوخۆری نییە، لەبەرئەوە بە هیچ شێوازێک ئیشی وا مەكە و ئەوە "حەرامە" هیچ کەسیش کاری واناکات کاتی خۆی زۆر بوو ئەم بابەتە بەڕێزان لە نەوەتەکاندا من بیرم دێت خەڵک کە کوڕێکی منداڵێکی دەنارد بۆ خاریج پارەی پێ نەبوو دەچوو بڕێك پارەی لە دەوڵەمەندێك وەر دەگرت دەوڵەمەندەکە مەرجی ئەوەی لەسەر دادەنا کە بچێتە خانووەکەی باشە کرێیەكی ڕەمزیاندادەنا بۆ ئەوەی کە بڵێن: ئەمە سوونییە، کابرا کرێی داوە خانووەکە بایی دوو سەد سێ سەد دینار بووایە لەو سەردەمەدا ئەم دەچوو بیست و پێنج دیناری دەدایە ئەی دوو سەد و حەفتا و پێنج دینارەکەی تر ئێ ئەگەر کابرا تۆ قەرزت لای نەبێت و چاوت بەرەو ژێری قەرز نەبێت بۆ لە سەنتێك کەمتر خەڵك خانووت دەداتێ بە كرێ نەیدات ئەو چاو بەرە ژێری قەرزەکەیە تۆ ئیستیغلالی قەرزەکەت کردووە کە چویتەتە خانوەکەی بە بیست و پێنج دینار لەبەر ئەوە خاوەن دەسمایەکان نابێت ئیستغلالی پێداویستی هەژارەکان بکەن کاتێك داوای قەرزیان لێ دەکەن، ئەوان بە شێوازێك قەرزیان بدەنێ کەسوودمەند بن لە ڕووی داراییەوە، لە ڕووی دەروونیەوە، لەم قەرزەی خۆیان کە دەیدەن کە دەڵێم لە ڕووی دەروونییەوە یەعنی مەنفەعەکە ماددی بێت یاب مەعنەوی بێت، بۆ نموونە کەسەکە جاری وا هەیە لەوانەیە دوژمنایەتییەکی هەیە ئەم دەکات بە سووتەمەنی دوژمنایەتیەکە، ئەم دەکات بە واجیھەیی دوژمنایەتیەکە ئێ تۆ قەرزت داوەتێ، بۆ ئیستیغلالی قەرزەکە دەکەیت خوێنی بڕژێت بە کوشتی دەدەی کابرا خوێنی بڕژێت نابێت ئەم شتانە ئێمە گوتومانە قەرز دەبێت لەبەر خوا بێت، وە بە تەبەڕوع بێت، ئەوەی کە ڕووی داوە و دەکرێت وە لە زۆر وڵاتانی دونیادا وە لای خۆمان وەلای ئێران ئێستا بە تایبەتی بە داخەوە زۆر زۆر باوە ئەمە هەمووی ئەو سیستەمەیە کە خۆیان پێی دەڵێن "وام"وە هەمووی حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک