ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە ڕێی ئەژماری بانکییەوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر ئایا مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراو بە دینار یان بە دۆلار لە ڕێگەی "بانقەوە"دروستە واتە ئەگەر من هەژماری بانکیم هەبێت کۆمپانیا ئاڵوگۆڕی دراوەکەش لە هەمان بانقی من هەژماری هەبێت من دیاری بۆ بنێرم لە ڕێگەی بانکەوە، بەڵام بە دەستی دۆلار یان هەر دراوێکی تری لێ وەربگرم لە ڕووی شەرعەوە دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ دروستە بە مەرجێک دەستا و دەست بێت، یەعنی چۆن دەستاو دەست بێت ئێستا کەوتووی لە دووکانەکەی کابرادا تۆ پارەکەی ڕادەست دەکەیت، ئەویش یەکسەر لە ڕێگەی FIB یەكەی خۆی یان لە ڕێی ئەپی (TBI) تی بی ئایەکەوە یان هەر بانکێکی تر کەدا یەکسەر پارەکەت بۆ حەواڵە بكات، یەکسەر چەکێکی بانقیت بداتێ، بەڵام ئەو پارەکە لە تۆ وەربگرێ و بڵێت بەیانی بچم لە بانك بۆت حەواڵە دەکەم "حەرامە"بە یەک سەر دەبێت دەست بە دەست بێت٫ حساباتی بانقیتان هەیە دەکرێت هەردووکمان حساب بانقیەکانمان لە ڕێی حساب بانکەکانەوە بیگۆڕینەوە من بۆی حەواڵە دەکەم دینارەکەو ئەویش یەکسەر لە ئەکاونتەکەی خۆیەوە دۆلارەکە بۆ من حەواڵە دەکات، دەست بە دەست نابێت قەرزی تێ بکەوێت، من دینارەکەی دەدەمێ بە دەست دەیدەمێ ئەو یەکسەر دۆلارەکەم بۆ حەواڵە دەکات، بەڵام قەرزی تێ بکەوێت یان دوا بکەوێت حەرام دەبێت و دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە
لینک