فرۆشتنی دەرمانی ڕێگەپێنەدراو لەلایەن نۆرینگەکانەوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر لە شارەکەی ئێمە نۆرینگە هەیە بە پێی ئەو نۆرینگانە بۆیان نیە هەموو جۆرە دەرمانێک بفرۆشن بەڵکوو تەنها چەند ماددەیەک یان چەند دەرمانێکی دیاریکراو بۆیان هەیە بیفرۆشن کە دیاری کراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو جۆرە دەرمانێک دەفرۆشن لەوانە عیلاجی شەکرە و زەخت کە مافی ئەوان نییە بیفرۆشتن و بازاڕی فرۆشتنی دەرمانیان قۆرغ کردووە، لە ڕێگەی ڕێگە پێدانی حیزب و تەداخولی حیزبی ئایا پارەی ئەو جۆرە کەسانەی لە نۆرینگە بەم شێوازە بەڕێوە دەبەن حەرامە یان نا زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین یاسای کارپێکردن بەڕێزان ئێستا بۆ نموونە ئێمە یاسایەکمان هەیە بۆ کۆگاکانی دەرمان یاسایەکیشمان هەیە بۆ دەرمانخانەکان، یاسایەکیشمان هەیە بۆ نۆرینگەکان، یاسایەکمان هەیە بۆ کاری پزیشکەکان، یاسایەکمان هەیە بۆ کاری مەعاون توبییەکان، بۆ پەرستارەکان، هەر یەکێک بە مانە کارەکەی یاسا ڕێکی خستووە بەدەر لەم ڕێنماییە زانستیانەی خۆیان هەر کەسێکیان کار بکەن فرۆش بکەن، بازرگانی بكەن کارەکەیان حەرام دەبێت یانی بۆ نموونە معاون توبیەک سەلاحییەتی چییە لەو مۆڵەتەی کە پێی دراوە لەوە بترازێت "حەرامە"کارەکەی وە لەوە بترازێ هەر بەرپرسیاریەتییەک لە دەرئەنجامی کارێکی ڕووبدات بەرپرسیارە لای خوا، لای خەڵکیش بووە، یان لە بەرانبەر یاساش کەواتە ئێمە دەڵێین ئەم نۆرینگە بەڕێزانە بارسووکییەکی باشن بۆ خەڵک بۆ خەڵکی فەقیر و هەژار خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە، خەڵک زۆر جار زۆر شتی لە کۆڵ دەبێتەوە، بە تایبەتی بۆ هەڵامەتێک پەتایەکی بەسیت لەرزووتایە ئەوان عیلاج دەدەن بە خەڵک، بەڵام پێویستە ئەوان بە پێی ئەو ڕێنمایی ئەو سەلاحیەتە قانونیانەی کە پێیان دراوە بیکەن بۆیان نییە تەجاوزی سەلاحیەتی خۆیان بکەن، بەڕێزان کارەکەیان ناشەرعیە، چونکە تۆ موجازەفە دەکەیت ڕیسک لەسەر کەسی بەرامبەر دروست دەکەیت وە ڕیسك لەسەر پیشەکەی خۆشت دروست دەکەیت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:(من تطبب فأصاب نفسا فما دونها، فهو ضامن) هەر کەسێک ئیشی پزیشکی بکات، بەبێ ئەوەی شارەزا بێت لە ئیشی پزیشکی فەرمویەتی: ئەو کەسە بەرپرسیارە لە کارەکەی، کەواتە ئێمە دەڵێین مەفروزە خاوەنی ئەم کارانە، وە خاوەنی ئەم پیشانە پابەند بن بە یاسا بەرکارەکانی خۆیانەوە، تەجاوەزی بکەن، کارەکەیان شەرعی نییە، وە دروست نییە وە هەر بەرپرسیاریەتیەکی لێ بکەوێتەوە هەر زیانی بۆ نەخۆشەکان دروست بێت ئەوان لێی بەرپرسیارن. خوای گەورەش زاناترە
لینک