09/06/2025 - 12:02 AM
41 بینراو

شکاندنەوەی دراو بە نرخی ڕۆژی ڕادەستکردنی دراوەکە

مامەڵەدارییەکان

پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر دووکانی (ڕوونگۆڕی ئۆتۆمبێل)هەیە کاتێک مەوادی بۆ دێت بۆ زیاتر لە مانگێک بە دۆلارە پارە نادات حەفتانە دەبێت بەشێک لە پارەکە بدات هەموو حەفتەیەک کاتێك مەندووبی شەریکە دێت ئەو برایەم کە بە دۆلار قەرزدارە دینار دەداتەوە دۆلار بە چەند بێت ئەوەندە هەژمار دەکرێت، ئایا ئەو مامەڵەیە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە، بەڵام بە مەرجێک شکاندنەوەی دۆلارەکە ئەو کات بکرێت کە ئەو بەڕێزەی مەندووبی شەریکەیە چۆتە دووکانی ڕۆنگۆڕیەکەو ئەم پارەکەی دەداتێ یانی ئێمە بۆ نموونە ئەو پارەیەی کە لای ئەو بەڕێزە هەمانە پارەکە بە دینارە یان دۆلارە با بڵێم بە دۆلار هەمانە کە دەچینە دووکانی ڕۆنگۆڕییەكە دەڵێین کاکە تۆ دە گەڵات لایە، دەڵێت ئێستا دوو گەڵات دەدەمێ هەشتەکەی بۆ مانگی داهاتوو، بەڵام دینارم پێییە دەڵێین دەی باشە ئێستا تەلەفۆنێك دەکەین بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەڵێین دۆلار بە چەندە؟ پێمان دەڵێین بەوەندەیە ئەوەندەی لێ وەردەگرین دوو گەڵامان لێ وەرگرتۆتەوە بە دینار بە سیعری ئێستا هەشت گەڵایی بە دۆلار لە لا دەمێنێت قەرزداری دۆلار  بێت ئەم هەشت گەڵایە بۆی نییە ئێستا بیشکێنێتەوە بیکات بە دینار بە هەمان شێوەی ئەم دوو سەد دۆلارەی ئێستا شکاندمان کەی مەندووبی شەریکە چووە لای پارەی دیناری پێ بوو بە سعری ئەو کاتەی دینارەکەی ڕادەست دەکات، گەڵاکانی تری بۆ دەشکێنینەوە بە دەر لەمە کارەکە حەرام دەبێت وە کارەکە دەبێت بە ڕیبا. خوای گەورەش زاناترە

لینک