وەرگرتنی پارە بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە جیاوازی نرخی بانکی ناوەندی و بازاڕی ڕەش
پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئێمە شەریکەی (کلین و گواستنەوەمان هەیە) لە چین بۆ عێراق بە گشتی وە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت ئەو شەریکەیە لە کوردستانی عێراق و چین باوەڕپێکراوەو هیچ کێشەیەکی ئیداری و حکومی نییە٫ پرسیارەکە بەڕێزان یەک ئەیفۆڕە من پێویست ناکا سەری جەنابتان بە پرسیارەکەوە بیەشێنم پرسیارەکە لەسەر ئەوەیە باسی ئەوە دەکات کە ئەم پارەیە ئەگەر ئێمە لە بازرگانەکان وەربگرین دوایی تەسلیمی بانکی دەکەین بانک حەواڵەی بانكی کەی تووی ئەمریکای دەکات لە بانقی کەی توو دواتر تەحقیق دەکرێت، مەنەفێسەکە پێدا چوونەوەی پێدا دەکرێت، ئەم هەموو کارەی پێ دەکرێت، ئەم دەڵێت چی ئەوەی کە پرسیارەکە دەکات پرسیارەکەی لێرەدا دەڵێت ئەم پارەیە تەئخیر دەبێت، پانزە بۆ بیست ڕۆژی پێ دەچێت، جاری وا هەیە کانسڵ دەبێتەوە جاری وا هەیە تەڵەبەکەی کە کردوومانە بۆ هێنانەکە، ئەگەر حکوومەتی ئەمریکی ئەگەر ئەو جێ جیهازە ڕەقابیانەی کە هەن لەسەر شەریکە سینیەکە لەسەر ئینڤۆیسەکە دەڵێت: کانسڵی دەکات و کە کانسڵی کردەوە، کابرای بازرگان پانزە ڕۆژ چاوەڕێیە کاڵاکەی تەئخیر دەبێت، کاڵاکانیان زۆر جار مەوسیمین بەم تەئخیر بوونە زیانیان بەردەکەوێت، دەڵێت لەبەر ئەوە ئێمە دێین چی دەکەین؟ ئێمە دێین کۆمەڵێ خەڵکی سەرمایەدار هەن ئەم سەرمایە دارانە ئێمە پارەیان لێ وەردەگرین، کابرای بازرگان بۆچی ئەم هەموو ڕێگە دوور و درێژە دەگرێت لەبەر ئەوەی مەرکەزی پارەکەی بە کەمتر بۆ دەشکێنێتەوە، کاڵاکەی کەمتر لە سەر دەکەوێت، ئەم بەڕێزەی کە شەریکەکەی هەیە دەڵێت ئێمە هەندێ خەڵکی دەوڵەمەند هەن دەچین پارەیان لێ وەردەگرین،ە دەڵێت ئێمە بۆ ئەوەی بۆ ئەو کێشەی ئەو کێشەیە دروست نەبێت، ئەو تەئخیر بوونە نەبێت پارەی خۆمان و پارەی هەندێ خەڵکی تر کە کاڵا ناکڕن و بازرگان نین و پێویستیان بە پارەکانیان نییە و لە ماڵەوەدایان ناوە لێیان وەردەگرین بەو ڕێیەی کە باسم کرد دەیکەینە ڕیمینبی بۆ ئەوەی هەموو کاتێک ڕیمینبی مەوجوودمان هەبێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەی پارەیان لێ وەردەگری ئێمە دۆلاریان بە146 یان 145 لێ وەردەگرین واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک پێنج بۆ شەش هەزار خێریان دەدەینێ، بەڵام دوای بیست و پێنج ڕۆژ دۆلارەکەیان وەردەگرنەوە، واتە سەرەتا دینارمان دەدەنێ دوای بیست و پێنج ڕۆژ دۆلار وەردەگرنەوە، هەندێک کات کابرا خێرەکەی خۆی پێشەکی دەوێت، واتە لە بەرامبەر بە 146 یان 145 هەزارێک 100 دۆلار لەسەر من دەکاتە ماڵ هەشیانە دواتر خێرەکەیان دەوێت پرسیارەکەی ئەخیر ئەوەیە کە دەیڵێت دەڵێت تا چەند ئەم مامەڵەیە دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ خاڵی یەکەم:بەڕێزان ئێمە مەعامەلەی ئێوە لەگەڵ بازرگانەکاندا بەو ڕێگە دوور و درێژەی کە کردووتانە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات, بە مەرجێك ئەم دواکەوتنە فیعلی بێت، وە پەیوەندی بە بانقی مەرکەزی، وە بانقی ڕەقابیەکەی ئەمریکاوە ھەبێت ئەمە واز لێ بێنە، خاڵی دووەم: ئەو دەوڵەمەندانەی ئێوە پارەیان لێ وەر دەگرن "حەرامە" بۆ شێواز ئێوە پارە وەربگرن یانی "حەرامە" ئێوە دیناریان لێ وەر دەگرن، دۆلار دەکەن بە ماڵ لەسەر خۆتان، ئێوە چی بکەن لەم حاڵەتەدا بۆ ئەوەی تووشی حەرام نەبن، ئێوە پارەکەیان لێ وەرگرن بە مضاربه، پارەکەیان لێ وەرگرن واتە بڵێ ئێوە ئەو پارەیەمان بدەنێ، ئێمە ئەم پارەیە ئەم مامەڵەیەی پێ دەکەین، ئەی دێین بە ڕیمینبی دواتر ئەم ڕیمینبیە دەدەین بە بازرگانەکان، پارەی بازرگانەکان دەخەینە ئەم عەمەلیەی حسابییەوە، ئەم عەمەلی حسابییە کە تەدویر دەکات، پارەکە چەندمان خێر کرد، لە سەدا ئەوەندەی بۆ ئێوە لە سەتا ئەوەندەی بۆ ئێمە بەم شێوازە شەرعیە، ئێوە پارەیان لێ وەربگرن بە ڕیمینبی مەقتوع واتا بڵێن بۆ هەر سەد دۆلارێک ئێمە دە هەزارتان دەدەینێ، یان پێنج هەزارتان دەدەینێ، وە پارەکەشتان بۆ دەگۆڕینەوە، ئەمە دووسێ جۆر حەرام تێکەڵ دەکات بەسەری دەکات بەڕێزان کاری وامەکەن "حەرامە" دەبێت ڕزقەکە بەم شێوازە ئەو کەسانەی کە پارەیان هەیە بڵێ پارەمان بدەنێ بۆ شیان شەرع بكەن بڵێ ئەو پارەی ئێوە دەیدەن بە ئێمە ئێمە پارە دەخینە ئەم مامەڵەیەوە مامەڵەکە بریتییە لە چی؟ مامەڵەکە بریتییە لەوەی ئێمە دەیدەن بە ڕیمینبی ئەم ڕیمینبە دەدەین بە بازرگانەکان دەیفرۆشین بە بازرگانەکان ڕاستەوخۆ دواتر ئەو پارەیەی کە ئێوە دەیدەن بە ئێمە، ئێمە ئەم پارەیە تەسلیم دەکەین، لە موقابیلی هێنانی کاڵادا حوكمەتی عێراقی بۆ هەر سەد دۆلارێک 10 هەزار کەمتر لە بازاڕ بۆمانە دەشکێنێتەوە, ئەم پارەیە تەئخیر دەبێت، لە معامەلەکەدا دوایی کە وەرمان گرت ئەم 10 هەزارە سێ بۆ ئێمە حەوتی بۆ ئێوە, چواری بۆ ئێمە شەشی بۆ ئێوە، چونکە چاواڕوانکراوە ئەم پارەیە دواتر بلۆک بکرێت، چاوەڕوانکراوە ئەم پارەیە بۆ نموونە ئەمە دنیایی معامەلە و بازرگانییە دەست نەکەوێتەوە، ئەو قەرز بدات بە تۆ بە ڕیبی مەقتوع، پێی ناگوترێت موزاڕەبەیەکی شەرعی مضارەبە ئەوەیە:" لەسەر ئەساسی ڕیبحی فیعلی تەقسیم دەکرێت" وە پارەکانیش کە ئەو لە ئێستاوە بۆی بگۆڕیتەوە نابێت ئێمە پێی دەڵێین دەڵێین ئەم پارانە ئاوای لێ دەکەین تەدویر دەکرێت، دواتر کە پارەکانمان گۆڕییەوە جا ئەو بە دینار دەیەوێتەوە یان بە دۆلار دەیەوێتەوە ئەو کاتە ئێمە هەموو عەمەلی یەکە کە تەواومان کرد، دەڵێین کاکە ئەمە پارەکانە ئەم دە دەفتەرە لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوەندە خێری کردووە، ئەوە حصەی ئێمە و ئەوەش حصەی جەنابت، زەرەدمان کردووە، زەرەدەکە بە تەنها بە ئەو دەکەوێت بۆ؟ چونکە ئەو موزاریبە و پارەی داوە ئێمە ئەگەر پارەی دەستمایەمان نییە، تەنها زەرەدەكان لەو پارەیە دەکەوێت، ئەگەر خۆشمان پارەمان هەیە هەر یەکەمان بە قەدەر ڕێژەی دەسمایەکانمان تەحەمولی زەرەد دەکەین بۆیە دەبێت ئەم مەعامەلەیە ئاوای لێ بکرێت بەو شێوازەی تا ئیستا کردووتانە کارێکی حەرام و ڕێگەپێدراو نییە. خوای گەورەش زاناترە
لینک