08/06/2025 - 11:59 PM
6 بینراو

هاوبەشیبوون بە بڕێک پارە و ڕێکەوتن لەسەر گێڕانەوەی هەمان بڕ لە کاتی جیابوونەوەدا

مامەڵەدارییەکان

پرسیار: بەڕێزێكی كە دەپرسێت: مامۆستا گیان سڵاوی خوای گەورەت لێ بێت، هاوڕێیەکم دوکانێکی هەیە حەوت بۆ هەشت ساڵە لە مانگی 9/2024 بە منی گوتووە، وەرە ببە بە شەریکم لە(%30) بۆ چلی هی منە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەرامبەر ئەم داوای دوو دەفتەر دۆلاری لێ کردووم، منیش بە دەستمەوە نەبوو بڕی (21) ملیۆنم پێ داوە هەتا بووم بە شەریك خۆشم لەوێ ئیش دەکەم، بە من و خۆیەوە حەوت کەسین سێیان برای ئەون کەسیش نازانێت من بەشم هەیە دوای تەواو بوونی مەوعیدەکەمان، کە لەسەری ڕێکەوتووین کە سێ ساڵە ئەو پارەکە بۆ من دەگێڕێتەوە کە بیست و یەک ملیۆنە، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا لە ڕووی شەرعەوە کێشەی هەیە زیاتر مەبەستم ڕیبایە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەم مەعامەلەیە کێشەی هەیە بەڕێزەکەم چونکە ئێمە دەڵێین لە تەبیعەتی شەراکەتدا ئەگەر تۆ شەریکی فیعلیت لەم ئیشەدا دەبوو، ئەم برا بەڕێزە بیگوتبایە کاکە ئێمە ئەگەر دووکانەکە گریمان دووکانەکەش ھی خۆیانە، تۆ ئەم (21) ملیۆنەی هێناوتە، ئێمە دووکانەکە دەقەبڵێنین، بڵێین بۆ نموونە بە (10)ملێۆن یان بۆ نمونە بە 20 ملیۆن یان بۆ نمونە بە 30 ملیۆن تۆ دەبیت بە شەریک لەوەندە ئەی حصەی تۆ لەم دووکانەدا لە سەدا چەندە، لە%5 لە%4 لە %6 دوای دوو ساڵ کە شەریکایەتیەکەمان کۆتایی دێت ئەو نایە نەفسی پارە بۆ تۆ بگێڕێتەوە، بەشەکەی تۆ دەفرۆشیتەوە، تۆ لەوانەیە کەمی کردبێت لەوانەیە زیادی کردبێت مەسەلەن من لە(%10) ئەم دووکانە هی منە دەڵێم لە (%10) ئەم دووکانە ڕاستە دوو ساڵ لەمەو پێش کڕیومە بە (40)وەرەقە ئێستا دەیدەم بە (70)وەرەقە دووکانەکە ناوبانگی پەیدا کردووە و موشتەری زۆر بووە و بووە بە بڕاند و وەلحاسڵ یانی ئێستا دووکانەکە قیمەتی زیای کردووە، جاریوایە بە عەکسەوە قیمەتی کەمی کردووە، دووکانەکە شکاوە بۆ نموونە مونافیسی بە قوەتی بۆ دروست بووە، کاڵاکانی وەکو پێویست نەبوون، لەبەر ئەوە شەراکەی فیعلی ئەمەیە ئێمە پارەیەک بدەین، بە کەسێک ئەو کەسە بەو پارەیە پێمان نەڵێت شەراکەتەكەمان نیسبەی چەندە، بەڵام داهاتێکمان بداتێ کە ئێمە نازانین داهاتەکەی ئیشەکەمانە یان هی پارەکەمانە وە دوایش بڵێمن کە تەواو بووم ئیشەکە پارەکەت دەدەمەوە وەکو خۆی ئەوە پێی ناوترێت شەڕەکە بەڕێزم عەقدی شەڕاکە وانییە عەقدی شەڕاکە تۆ دەبی بە خاوەنی بەشێک لەم لەم دووکانە یان پیشەیە بۆنمونە پیشەکەش گریمان دووکانەکە کرێیە کرێکە بەکرێ گرتومان هەموومان پیشەکە دەبین بە شەریك، دەسمایەی پیشەکە کە خستومانە ئیشەکەمان خستۆتە سەر پێی خۆ چەندی ویستووە، وە من لە چەندا شەریکی ئەم پیشەیەم ، وە دواتر ئەگەر ساغمان کردەوە، چەندی ئەم پیشەیە بەر من دەکەوێت، وە چەندی ئەو پیشەیە بەر شەریکەکانم دەکەوێت، بەو شێوازە شەڕاکە دروستە لەبەر ئەوە ئەوە پێی ناگوترێت شەڕاکەت پێویستە مەوزوعەكە هەڵبووەشێتەوە، جارێکی کە عەقد بکرێتەوە ئەو 21 ملیۆنەی تۆ پێی بووتیە شەڕاکەیەکی فیعلی، لە کاتی جیابوونەوەیدا حصەکەی خۆت ئازادی بفرۆشی، وە بە سیعری ڕۆژ دەیفرۆشی کەمی کردبوو لە ڕۆژدا زەرەدەکەی وەردەگریت زیادی کردبوو قازانجەکەی وەردەگریت لەگەڵ ئەو داهاتەش کە مانگانە خێرتان لێ کردەوە بە پێی نیسبەی شەراکەتەکە. خوای گەورەش زاناترە

لینک