08/06/2025 - 11:58 PM
10 بینراو

کۆکردنەوەی نوێژ بە پاساوی خوێندن

عبادات

پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر ئێمە لە بەریتانیا دەژین منداڵەکەم نوێژی نیوەڕۆ و عەسری دەچێت لەبەر قوتابخانە، ئایا گوناهبار دەبێت بە تەئخیر بکرێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین ئەسڵ وایە هەوڵ بدرێت لە قوتابخانە جێگەی نوێژ بۆ ئەم منداڵانە تەرتیب بکرێت واتە یەعنی لە کاتی خۆیاندا نوێژەکانیان بکەن و نوێژەکانیان نەفەوتێت، چونکە مەسەلەی جەمعکردن ئەمە ئیشی ڕۆژێک و دوان و سیان و چوار نییە، کەواتە دەبێت ئەم منداڵە فەتوای  بۆ بدەین لە ساڵێکدا نۆ مانگ جەمع ئەمەش ناکرێت شتی وا بەڕێزان کەواتە ئێمە جەمعەکە گوتومانە بۆ عوزرێکە کە عوزرەکە حاڵەتێکە دروست بووە بارانێکی زۆرە سەرمایەکی ناڕەحەتیە، بۆ نموونە چوونە دەرەوەی شارە. بۆ نموونە عەمەلیاتێكە، کەسەکە کە نەشتەرگەری ئەمانە کتوپڕن دروست دەبن. ئێمە دەڵێین دروستە، بەڵام ئەم حاڵەتە ببێت بە حاڵەتێکی هەمیشەیی لە حەفتەیەكدا پێنج ڕۆژ کەسەکە جەمع دەكات، ئێمە یان ئەوەتا بە دیل ئەوەیە قوتابخانەکەی بۆ بگۆڕین، ئەگەر ئەو قوتابخانەی ڕێنادات هەوڵ بدەین لەگەڵ قوتابخانەکە کە ڕێگەی پێ بدات نوێژەکەی بكات، چونكە ئەوە بیست و چوار سەعات کە لە قوتابخانەیە  لە کاتی دەوام موحازەرەیان نییە، لە ساڵوێنەکەدا لە شوێنێکدا بە منداڵەکە بڵێن نوێژی خۆت بکە لە بەر ئەوە نەخێر بە هیچ شێوازێک ئەم جەمعانە بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە کە حاڵەتێکی دائیم و بەردەوامن ناتوانین بڵێین ڕێگە پێدراوە و دروستە. خوای گەورەش زاناترە

لینک