08/06/2025 - 11:55 PM
10 بینراو

داکەندنی گۆرەوی پاش مەسح کردنی بۆ نوێژ

عبادات

پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت:کاک دکتۆر کاتێک گۆرەوی لە پێ دەکەین دەستنوێژمان هەیە بۆ جاری دووەم مەسحی لەسەر دەکەین بۆ جاری سێیەم ئەگەر گۆرەوی داکەنین دەستنوێژەکە دەشکێت واتە بێ گۆرەوی نوێژ دەکرێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر نوێژ ناکرێت بۆ؟ تۆ جاری یەکەم هەردوو قاچت پاک بوو دەستنوێژت ھەبووە و گۆرەویەکانت لە پێ کردووە، جاری دووەم دەستنوێژت شکاوە بۆیە دەستنوێژت گرتۆتەوە مەسحت کردووە، مەسحی دووەمی گۆرەویت لە پێدا بووە کە دەتەوێت بۆ جارێکی تر گۆرەوییەکان داکەنیت و نوێژ بکەیت ئێ تۆ ئەو گۆرەوییانە مەسح لەسەر گۆرەوییەکان، کرابوو تۆ دەستنوێژت شکاوە، دوای دەستنوێژی یەکەم مەسحت کردووە، ئێمە گوتومانە ڕێگە پێدراوە مەسح بکەی، لەبەر ئەوەی گۆرەوییەکان وەکو قاچ شۆردن وایە، ئێستا گۆرەوییەکانت دانا و قاچیشت نەشۆردووە، کەواتە بەڵێ دەستنوێژەکە بەتاڵە نوێژ بەو دەستنوێژەوە ناکرێت، کە گۆرەوییەکانت داکەند، دوای ئەوەی کە دەستنوێژت شکا یانی ئەمە ئەگەر وا بووایە بۆ نموونە ئەگەر تۆ دەست نوێژت گرتووە، گۆرەبییەکانت لە پێ کردووە، بە نییەتی مەسح بەڵام دوای مەسح ناکەیت، گۆرەوییەکان دادەکەنی و نوێژ دەکەیت، هیچ ئیشکالمان نییە، چونکە تۆ كە گۆرەویەکانت  لە پێ کردووە دەست نوێژت هەبووە، بەڵام لە دوای لە پێکردنی گۆرەوییەکان ئەگەر دەستنوێژەکە شکا ئیتر چوویتە سەر ئاو، مەسەلەن بات لێ بووەوە، هەر شتێک لەو بابەتانە تۆ کە دەستنوێژ دەگریتەوە، ئەم جارە مەسح دەکەیت بەسەر گۆرەویەکاندا پێویستە بەو گۆرەویانەوە نوێژ بکەین، گۆرەوییەکان داکەنیت مەسحەکە بەتاڵ دەبێتەوە دەبێت بچیت جارێکی کە دەستنوێژ بگریتەوە ئینجا بۆت هەیە نوێژ بکەیت لەبەرئەوە بەو شێوەیە دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک