بڕینی گەدە بە مەبەستی دابەزاندنی کێش
پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت کاک دکتۆر من کەسێكم وەزنم زۆر زۆرە، کێشەی بۆ فەقەراتم دروست کردووە و کێشەی تەندروستی بۆ دروست کردوم ئایا ئەگەر قارسی مەعیدە بکەم دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە بەڕێزان، (قارسی مەعیدە) بچووک کردنەوەی مەعیدە بۆ ئەو کەسانەی کە مەعیدەیان زۆر فراوان بووە، وە زۆر قەڵەون، وە زۆر دەخۆن، ئەمانە قارسی مەعیدە بکەن بۆ ئەوەی کە وەزنیان تەبیعی بێتەوە، تەندروستیان تەبیعی بێتەوە ڕێک بێتەوە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، لەبەر ئەوە دەڵێین بەڵێ قارسی مەعیدە بۆ حاڵەتی تەندروستی کەسەکان کە تەندروستیان باشتر بێت، بەو شێوازە جیسمیان تێک نەچێت، لۆد لەسەر عەموودی فەقەریان و سیحەتیان دروست نەبێت، بەڵێ قارسی مەعیدە دروستە وە هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە. خوای گەورەش زاناتره
لینک