بانگەشەکردنی بۆ کاڵای خاوەن دوکان لە دەرەوەی کاری خۆی
پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر من کۆمەڵێک برادەر دووکانیان هەیە وێنەی ڤیدیۆی بابەتەکانیان دەگرم و لە ئەپی ئینستگرام بڵاوی دەکەمەوە وەسپۆنسەری لێ دەدەم لە بەرامبەر هەر پارچەیەك کە دەیفرۆشم بڕە پارەیەک وەردەگرم، بەڵام خۆم لە لای یەکێک لەو کەسانە کار دەکەم و مانگانە مەعاشم هەیە، پەیجی ئەویش بەڕێوە دەبەم و هەرچی بفرۆشێت لە پەیجەکەی قازانجەکەی بۆ خۆیەتی ئەوەیان کێشەم نییە، بەڵام من وێنە و ڤیدیۆی ئەو دووکانەش بڵاو دەکەمەوە لە پەیجی خۆم، واتە لەو دووکانەی کە کاری تێدا دەکەم بە گرانتر دەیفرۆشمەوە یان خاوەنکارەکەم بە کەمتر بۆم حیساب دەکات و لە بەرامبەر هەر پارچەیەک کە لە پەیجی خۆم دەیفرۆشمەوە بڕە پارەیەک وەردەگرم، ئایا ئەوە نابێتە ڕیبا؟ چونکە من مانگانە پارە وەردەگرم وە ھەچی دەیفرۆشم دەبێ بۆ خاوەنکارەکەم بێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر نابێت بە "ڕیباد" بە مەرجێک ئەمەی دەیکەی بە ئاگاداری خاوەن کارەکەت بێت، یانی تۆ شەوان کە ڕیكلام بۆ کاڵاکانی خاوەن دووکانەکە دەکەیت، خاوەن دووکانەکە مەفروزە پێی بڵێیت من ڕیكلام بۆ ئەم کاڵایانە دەكەم، هەر کاڵایەکم فرۆشت لە ڕێی خۆمەوە ئەوەندەم بدەرێ، ئەگەر گووتی باشە ئەوە بیکە، ئەگەر گووتی نا ئەوکاتە هەر کاڵایەک بفرۆشی مەفروزە داهاتەکەی بۆ خاوەن دوکانەکە بێت، چونکە تۆ مەعاش لەو وەردەگریت، وە تۆ کارمەندی ئەویت کاڵاکانیش ھی ئەوە، کەواتە نابێت بە ڕیبا گرنگ ئەوەیە جەنابت ئەوەی دەیکەیت بۆ خاوەن کاڵاکە کە مەعاشی لێ وەردەگریت دەبێت لەسەر پرس و ڕەزامەندی و مۆڵەتی ئەو بێت. خوای گەورەش زاناتره
لینک