03/06/2025 - 02:01 PM
32 بینراو

کارمەندی سەر سوندوقی دەنگدان لە رۆژی دەنگدان

گشتی

ئێستا لە کۆمیسیۆن خۆ پاڵاوتن کراوەتەوە ئایا جائیزە ببینە کارمەندی سەرسوندوقی دەنگدان لەرۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دواتر لەبەرامبەر ئەو رۆژە دا ٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی وەردەگرین ئایا جائیزە بەبێ لایەنی حیزبی ببیتە کارمەندی کۆمیسیۆن بۆ ئەو رۆژەی هەڵبژاردن!؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئێمە دەڵێین بەڵێ  مەسەلەی پەرلەمان بەڕێزان من  بەرنامەیەکم هەیە تەقریبەن نیوو سەعاتە  لینکەکەی بۆ جەنابت دا ئەنێین  بۆ ئەوەی کە لە ڕوئیای  بەندە  تێبگەی کە من ڕەئم لەسەر پەرلەمان چیە، وە حوکمی پەرلەمان چیە لە ئەساسدا،  من دەڵێم ئەگەر ئێمە دەوڵەتی ئیسلامیشمان هەبێت، پێویستمان بە پەرلەمان هەیە، ئەگەر دەوڵەتێك لەسەر بنەمای شەریعەت دابمەزرێت،  دەبێت، پەرلەمانی هەبێت چونکە خۆ پەرلەمان بۆ ئەوە درووست ناکرێت کە دژایەتی شەریعەت بکات،  پەرلەمان دونیای وەضائیفی، قانوونی، و وە وەضائیفی، تەشریعی هەیە،برای  بەڕێزی من   بۆ نمونە مەرج  نیە هەرچی تەشریعێك پەرلەمان بیکا ئێمە بڵێین:  "مخالیفی شەرعە" بۆ نمونە تەشریعی بابەتی قانونی مرور دەکات،  تەشریعی ڕێکخستنی  ضەریبە دەکات،بابەتی پەیوەندی نێوان موئەسەساتی دەوڵەت دەکات،  تەشریعی ئەنواع ئەشکاڵ ئەنضیمە هەیە ، وە ئەنواع لە لەوائیعی قانونی، وە ئەنواع یاسامان هەیە،  پەرلەمان تەشریعی دەکات، ئەم مەفهومە، ئەم زاراوەیە هەڵەیە، ئێمە با لەمەدا لێك حاڵی بین پەرلەمان وەکو موئەسەسەیەکی تەشریعی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی، کە دەوڵەتی ئیسلامی  کاتی خۆیشی ئەهلی حەل و  عەقدی هەبووە، هیچ گرفتی نیە ؛بەڵام ئەگەر پەرلەمان مومارەسەیەکی تێدا کرا  بونمونە دەنگدانی تێداکرا لەسەر حوکمێکی شەرعی، لەسەر واجبێکی شەرعی، یا لەسەر حەرامێک  (ئێمە دەڵێن کوفرە) بە تەئکید پێویستە پەرلەمان ئەمە نەکات، چونکە مەفڕوضە پەرلەمان  لە چوار چێوەی سیادەی شەرعدا مومارەسەی سوڵتاتی خۆی بکات، (سیادە هی شەرعە) دەسەڵات هی میللەتە،  《سیادە بریتیە: لە سەروەری سوڵتە٫ بریتیە لە دەسەڵات،  ئێمە دەڵێین لە چوار چێوەی سەروەری شەرعدا  وە ئەوەی پەروەردگار دایناوە، میللەت بۆی هەیە دەسەڵات لە چوار چێوەی ئەمەدا مومارەسەبکات،  بۆیە ڕەئی من لەسەر پەرلەمان ئەوەیە کە پەرلەمان کارێکی مەشروعە، وە ڕێگە پێدراوە هەبێت، بەڵام پەرلەمان بۆ دژایەتی کردنی  دین یا بۆ بێدین کردنی خەڵك تەوضیف نەکرێ وەبەکار نەهێنرێت . خوای گەورەش زاناتره

لینک